بابەتی گرینگ 14, ته‌مموز 2016

ئامێری بڵندگۆی سۆنی LSPX-S1 ڕووناککەرەوە بناسە!

1468401481508سۆنی لە گەشەپێدان به ئامێری دەنگ و دروستکردنی باشترین بڵندگۆ و بیستۆک خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە و ساڵی چەند جارێک داهێنان لەو بوارەدا لە کۆمپانیای سۆنی دەبیستین و دەبینین، لەم ساڵیشدا نوێترین بەرهەمی باس دەکەین بە ناوی LSPX-S1 GLASS کە دروستکراوە لە وڵاتی یابان و لایەن سۆنیەوه بە دروشمی مەودایەکی باشتر دروست بکە بەرهەمهێندراوە.

خاوەن لاشەیەکی ڕێک و مامناوەند و درێژە، کێشی ئامێرەکە ۹۲۰ گرامە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراو. جیاکەرەوەی ئەم بڵندگۆیە ئەوەیە لەدوای ئەوەی خاوەن دەنگێکی ناوازەیە، دەتوانێت ڕووناکیەکی جوان ببەخشێت لە ڕێگەی گڵۆپێکەوە بە ڕەنگێکی زەرد. سۆنی  LSPX-S1 GLASS خاوەن باتریەکی بەهێزە، توانای کارکردنی بە شەپۆلی Bluetooth ـەوە تا ٤ کاتژمێره، وە وەشانی Bluetooth ـەکەی ۳.۰ و مەودای شەپۆلەکەی 60 Hz-40,000 Hz هێرتزە.

تەکنەلۆژیای گڵۆپەکەی LEDـەیە و بە شێوەیەکە کە ڕووناککردنەوەکەی ئازاری چاو نادات و بە شێوەیەکی سروشتی دەیبینیت. گرنگتر لەوە دەتوانیت ئامێرەکە کۆنتڕۆڵ بکەیت له ڕێگەی ئەپی تایبەتیەوە، دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاستی ڕووناکی و لێدانی میوزیکی مۆبایلەکەت لە لایەن ئەپەکەوە بەناوی dedicatedـەوه!

خاوەن دەنگێکی بەهێزە بە تایبەتمەندی clear audio+ و چەند تایبەتەندیەکی تری لە Modeـەکەی بۆ گۆڕینی دۆخی دەنگی دانراوە. وابزانم چاوەڕوانی زانینی نرخەکەیت؟ نرخی LSPX-S1 بە فەرمی ۷۹۹$ی ئەمریکیە لە هەموو پێگەکان، لە دوای ئەوەش بێجگە لەو تایبەتمەندیانەی باسکران، خاوەن چەندانی ترە! لەکوێ بیکڕین؟ لێرە لە Moma Store کە لەلایەن پێگەی فەرمی سۆنیەوە بەستەری بۆ کراوە، سەردانی بکەن و بیکڕن:https://goo.gl/PvEQyg. کە لە هەموو پێگە فرۆشیارەکان نرخی ٨۰۰$.

چەند وێنەیەکی سۆنی LSPX-S1 GLASS ببینە:

119658_A2_Sony_Glass_Sound_Speaker

119658_D2_Sony_Glass_Sound_Speaker

119658_B2_Sony_Glass_Sound_Speaker

119658_C2_Sony_Glass_Sound_Speaker

 

بۆچونی تۆ