هەواڵ
3, ئایار 2012
گاڵهكسی S3 په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابرا: 1.4GHz quad-core, 720p 4.8-inch display, 4G LTE.
له كۆتایدا سامسۆنگ گاڵهكسی S3 بوو به‌ڕاستی و هاته‌مه‌یدان. به‌ڵی هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند هه‌واڵێكمان له‌سه‌ری بڵاوكرده‌وه و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئێمه بیستمان لهپهنایاندابوو و ئه‌مڕۆ تایبهتمهندییهكانیمان زانی و سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوایین مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی له‌زنجیره‌ی ئێسه‌كان لادا به‌ناوی Samsung Galaxy S III به كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و بێهاوتا.
هه‌روه‌كو چاوه‌ڕوان كرابوو ئه‌م مۆبایله ڕهختهیه به تایبه‌تمه‌ندی شێتانه‌وه هاته مه‌یدان كه پرۆسێسه‌ری GHz quad-core,1.4 و شاشه‌ی 4.7-inch HD و كامێرای 8-megapixel به تۆماركه‌ری ڤیدیۆیی 1080p HD و ڕامی 1GB له‌خۆی گرتووه و به‌دڵنیاییشه‌وه پشتگیری نیتۆركی 4G LTE ده‌كات و له‌نێو قهپاخێكی ڕه‌خته دایه و تهنكییهكهی 8.6 ملم ده‌بێت.
ئه‌م مۆبایله له 29ی ئه‌م مانگه له ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه و نزیكه‌ی 300 تۆڕی مۆبایل ئه‌م مۆبایله پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مریكاش له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ تۆڕه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوده‌بێته‌وه و سامسۆنگ گاڵهكسی ئێس 3 ده‌بێته مۆبایلی فه‌رمی له‌یارییه ئۆڵمپییهكانی له‌نده‌ن له‌هاوینی ئه‌مساڵدا.
چه‌ند دیمه‌نێك له مۆبایله تازه‌كه‌ی سامسۆنگ:







له‌دوای پشویه‌ك ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش چاو لێ بكه بۆ زیاتر ئاشنابوونت به مۆبایله نوێكه‌ی سامسۆنگ:
ڕكلامی بازرگانی سامسۆنگ گاڵهكسی ئێس3 به ڤیدیۆ:
سه‌رچاوه: چه‌ند پێگه‌یه‌ك وه‌كو BGR , REdmond , ThenextGalaxy..etc