بابەتی گرینگ 16, ته‌مموز 2016

لەژێر دروشمی کەی ئای تی ئێن بەرەو قۆناغێکی نوێ کۆبوینەوە

SOR_4119 - Copyدوێنی بەرواری ١٥\٧\٢٠١٦، دەستەی بەڕێوەبەران و هەندێک لە نوسەران و خەمخۆرانی کەی ئای تی ئێن لە شاری هەولێری پایتەخ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لەژێر دروشمی “کەی ئای تی ئێن بەرەو قۆناغێکی نوێ” ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشی بۆردی کەی ئای تی ئێن ئەنجامدرا و تێیدا بە وردی تاوتوێی داهاتووی ئیش و کارەکان کراو و هەر یەک لە ئامادەبووان ئاڵوگۆڕی بیروڕای خۆی لەگەڵ تەواوی ئامادەبووانی تر کرد و چەندین شتی گرنگ دەربارەی داهاتووی کارەکانمان بە وردی باسی لێوەکرا و خرانە لیستی جێبەجێکردنەوە بۆ لەمەودوا.

شایەنی باسە سەردار عبدالله -بەڕێوەبەری گشتی- لەسەرەتای کۆبوونەوەکە جەختی لەوەکردەوە ئێمە خۆبەخشانە دەستمان داوەتە ئەو کارە و کوردستان چاوی لە دەست و پەنجەکانی ئێمەیە تا خزمەتی خۆمان لەوبوارە چڕبکەینەوە و بتوانین ئێمەش وەکو تەواوی میللەتانی تر شان بەشانی ئەوان لەو بوارە هەنگاو بنێین و هاوزمانان و هاونیشتمانیانمان بە دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا ئاشنا بکەین. بەڕێزیان جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت بەرەوپێشتر بڕۆین و ئەو ستراتیژیەتەی هەمانە تۆکمەتری بکەین و ئەمەش بێگومان بەهاوکاری ئێوەی خۆشەویست دەکرێت؛ کە ئەم قسەیەی ئاراستەی هەر یەک لە بەڕێوەبەران و نوسەرە بەڕێزەکان بوو.

لەماوەی کۆبوونەوەکە هەریەک لە بەڕێزان شەماڵ ساڵح -بەڕێوەبەری هونەری و بەشی فرۆشتن- و سۆران علی- بەڕێوەبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان- جەختیان لە کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ کردەوە لە کەی ئای تی ئێن و بەهیوای ئەوەی ئەم گۆڕانکاری و نوێکارییانە بەزووی بە ئەنجام بگەیەندرێن و تا هەموو لایەک بە ئاسانی هەواڵ و زانیارییە تەکنەلۆژییەکانی بەدەست بگات. ئەمە جگە لەوەی بەڕێوەبەری نوسین بەڕێز مەنسوڕ بڵباس هەرچەند نەیتوانی لە کۆبوونەکە ئامادەبێت بەڵام بە کۆمەڵێک پێشنیار و تێبینی پێش وەختە کۆبوونەکەی ئێمەی باشترکرد.

جێگای ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیەی ئێمە کە پڕۆژەیەکی تەکنەلۆژی خۆبەخشییە بە بێ ئەو بەڕێزانەی تر واتە نوسەر و خەمخۆرانمان بە ئامادەبووان و بەوانەیشی نەیاتوانی لە کۆبوونەوەکە ئامدەبن نەدەتوانرا درێژەی پێبدرێت بەڵام دوای خوای گەورە ئەو بەڕێزانە بوونەتە هۆکاری بەرەوپێشچوونی تۆڕەکە و باشتر و باشتر کردنی لەهەموو ڕوویەکەوە کە بەڕاستی پێویستە لێرە ناوی هەندێکیان بهێندرێت کە بریتین لە بەڕێزان: دیاری شێرزاد، ئەنەس هاوار، محمد قاسم، محمد کازم، هاویار هاودەنگ، ئەحمەد گەردی، ڕامین شێروانی، محمد کازم، محمد عبدالخالق، سەلمان هەڵەبجەیی، کاروان حەسەن -کاروان خەمخۆر-، ئۆسکار ئەیوب، دێرین بەرزنجی و دڵشاد بیتوێنی و چەندانی تر…

لێرەوە دەمانەوێت ئاشکرای بکەین کە چەندین پڕۆژەی تەکنەلۆژیمان بڕیار لێداوە و لەکات و ساتی خۆی ئاشکرایان دەکەین و بەو هیوای ببێتە جێگای سود بۆ گشت لایەک. چاوەڕوان بن!

ئەمانەی خوارەوە هەندێک وێنەی کاتی کۆبوونەکەن:

بۆچونی تۆ