بابەتی گرینگ 17, ته‌مموز 2016

مۆبایلی ZTE Small Fresh 4 ڕاگەیاندرا

Kitn-Babat

کۆمپانیای ZTE چینی لە ماوەی ڕابردوودا و بەتایبەت لەمساڵدا چەند مۆبایلێکی پێشکەوتوو و نایابی بە نرخێکی گونجاو بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە لە دوو مانگی ڕابردوودا هەردوو مۆبایلی نایابی (Nubia Z11) و  (Axon 7) ـی بە چەند تایبەتمەندییەکی بەرز بڵاوکردەوە، دووبارە کۆمپانیاکە گەڕایەوە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێک کە تایبەتمەندییەکی ناوەندیی هەیە بە ناوی Small Fresh 4.

پێشتر کۆمپانیاکە لە ساڵی پاردا مۆبایلی Small Fresh 3 ـی ڕاگەیاندبوو، ئەمساڵیش نەوەیەکی تری لەو زنجیرەیە بڵاوکردەوە. ئەم مۆبایلە شاشەیەک لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی ٥.٢ ئینچە بە ڕوونی Full HD و لە جۆری IPS LCD، هەروەها بە پڕۆسێسەری MediaTek MT6753 کاردەکات و ڕامی مۆبایلەکەش ٢ گێگابایتە، هەروەها بیرگەی ناوەکییەکەی ١٦ گێگابایتە لەگەڵ توانای بەکارهێنانی بیرگەی دەرەکی. مۆبایلەکە باترییەک لەخۆدەگرێت بە فراوانی ٢٤٥٠ میلی ئەمپێر لە کاژێرێکدا لەگەڵ لەخۆگرتنی کامێرایەک بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ، وە مۆبایلەکە تایبەتمەندی پەنجەمۆریش لەخۆ دەگرێت، جگە لەمانەش وەشانی ئەندرۆید ماڕشماڵۆوی لەسەر جێگیرکراوە و بە ڕووکاری تایبەتی MiFavor 3.5 کاردەکات.پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە بە نرخی ١٦٣ دۆلار و لە ٢٦ی ئەم مانگەدا دەست بکرێت بە فرۆشتنی، مۆبایلەکەش چوار ڕەنگی جیاوازیش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە زێڕی،زیوی و گوڵی زێڕی.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە
بۆچونی تۆ