ئای ئۆ ئێس 17, ته‌مموز 2016

باشترین و ناودارترین بەرنامەکانی گرتنی وێنەی سێڵفی بۆ سیستەمی iOS و Android

PicsArt_07-17-02.19.59

بە دڵنیاییەوە زۆربەی زۆرمان ڕۆژانە وێنەی سێڵفی دەگرین! سێڵفی ئێستا بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین کردارە باوەکان و ڕۆژانە چەندین وێنە دەبینین یاخوود خۆمان دەیگرین، دڵنیاین حەزدەکەن جوانترین وێنەی سێڵفی بگرن کاتێک دەتەوێت لەگەڵ کەسێکی ناودار یان هاوڕێیەکتدا دەتەوێت بە جوانترین شێوە دەرکەویت! ئێستا ئامێرەکان خاوەن ئەپی تایبەتن بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی بە جوانترین شێوە و تایبەتمەندی بەرز و ناوازە، بۆیە هەر لەبەر گرنگی وێنەی سێڵفی لای خەڵکی ئەم بابەتەمان بۆ ئامادەکردوون.

1468759711787

بەرنامە زۆرن و تۆش دەتەوێت باشترینت هەبێت، بەڵام لەو زۆرانە ڕێژەیەکی کەمی ئەم ئەپانە خواستەکانت بەدی دەهێنن، ئێمە لەم بابەتەدا باشترین ئەپەکانی تایبەت بە وێنەی سێڵفیتان پێ دەناسێنین، چوار بەرنامەی ناودار و زۆر سەرکەوتوومان بەستەر کردووە.

١. بەرنامەی Retrica:

Screenshot_2016-07-17-22-04-42~2

بێگوومان یەکێک لە باشترین ئەپەکانە ! لە کۆگای پلەی ستۆر خاوەنی زۆرترین پێدانی ئەستێرەیە! تایبەتمەندیە ناوازەکانی بزانن:

۱ـ خاوەن نزیکەی ٥۰ کاریگەر (ئیفێکت)ـی ناوازەیە، ڕەنگی جیاواز لەوانی تر و نەبینراو.

۲ـ دانانی چوارچێوەیەکی ڕەش بەدەوری لەشی بەکارهێنەر و بەخشینی ڕووکارێکی جوان.

۳ـ دانانی کات گرەوە بۆ وێنەگرتن بە ماوەی جۆری ۳ چرکەیی و ۱۰ چرکەیی، ئەمەش بۆ وێنەگرتنی بە کۆمەڵ بەکاردەهێنرێت و گرتنی کورتە ڤیدیۆ بە شێوەی وێنە و وێنەی جووڵاو GIF.

٤ـ دیاری کردنی ناوچەکەت Add location بۆ ناسراوکردنی وێنەکه بە شوێنەکەت و زانینی ئەو شوێنەی وێنەکەت تێدا گرتووە.

٥. دیاری کردنی ڕوونی وێنەکەت بۆ هەردوو کامێرا بە ڕوونی Low و High، وە تایبەتمەندی ڵێڵ کردنی دەورووبەری وێنەگر بە شێوەیەکی زۆر جوان.

٦. دەتوانیت وێنەیەک لە ناو ئەلبومەکانی خۆت هەڵبژێریت و بە Retrica کاریگەری بکەیت!

بەرنامەی Retrica بۆ سیستەمی وەڕگەری ئەندرۆید دابگرە

بەرنامەی Retrica بـــۆ سـیستــەمـی وەگەڕخەری IOS دابگرە

٢. بەرنامەی b612:

images.duckduckgo.com(2)

یەکێک لە پڕ ئەندامترین و هاوشانی ئەپی Retricaـیە، تایبەتمەندیەکانی کەمێک نزیکن لە ئەپی Retrica و هاوبەشن لە بوونی ئەو تایبەتمەندیانە، بۆ نموونە تایبەتمەندی دانانی چوارچێوەیەکی ڕەش بەدەوری لەشی بەکارهێنەر لە هەردووکیاندا بوونی هەیە، یاخوود هەردوو تایبەتمەندی دانانی کات گرەوە بۆ وێنەگرتن و پشت ڵێڵ کردنی بەکارهێنەر و چەند دانەیەکی تر، بەڵام ئەوەی B612 جیادەکاتەوە کاریگەرە ناوازەکانیەتی، خاوەن زیاتر لە ۱۰۰ کاریگەری ناوازە و تایبەتە، ئەو تایبەتمەندیەشی کە  ئەپی B612 جیادەکاتەوه ئەوەیە کە دەتوانی چوارچێوەی جۆراوجۆر بە شێوەی پارچەیی بۆ وێنەکانت بکەیت.

داگرتنی B612 بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

داگرتنی B612 بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس

٣. بەرنامەی cymera selfie & filter & editor: 

images.duckduckgo.com

وەکو وتمان ئەم ئەپانە ناودارترین و باشترینن، ئێستاش ئەپی Cymera کە خاوەن ۲۰۰ ملیۆن داگرتنە، هەم کرداری سێڵفی و لە پاش گرتن دەستکاری وێنەکە وەکو بەرنامەیەکی ئیدیتۆر، دژە جووڵانە لەکاتی وێنەدا، خاوەن ۱۳۰ کاریگەری جیاوازە! لە تایبەتمەندی دەستکاری کردنەکەیدا، دەتوانیت بڕین، ڕێژەی ڕووناکی و پێچەوانە کردنەوە و چەندانی تر، خاوەن چەندین تایبەتمەندی تر لە دوای دەستکاری کردنی وێنەکه بۆ زانینی هەر پێشهاتێک بۆ بەرنامەکە سەردانی پەڕی فەرمی Cymera بکە: http://www.facebook.com/CymeraApp.

داگرتنی بەرنامەکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس

٤. بەرنامەی Candy Camera: 

images.duckduckgo.com(3)

لای هەندێکمان ئاشنایە، ئەویش وەکو ئەپەکانی تر خاوەن چەند کاریگەرێکی خەیاڵی (Fantasy) یە بە ڕەنگ و بۆیەکی جوان، لە تایبەتمەندیەکانیدا دانانی خەندە و زیادکردنی چەند خەندەیەکی نوێی جوان بۆ ئەپەکە، لە تایبەتمەندیەکی تردا دانانی چوارچێوە و دانانی وێنەکان بە کۆمەڵە Collage بە جیاوازە له B612، بەپێی نوسراوی تیمی ئەپەکە، ڕۆژانە ۱ ملیۆن خەڵک وێنەی سێڵفی بە ئەپەکە دەگرن! لەم بەستەرانەوە بەرنامەکە بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دابگرین.

داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

داگرتن بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس

بۆچونی تۆ