ئەندرۆید
18, تەممووز 2016
مۆبایلێکى دژە ئاو بەنرخى ٨٠$ ڕاگەیەنرا

لە هەنگاوێکى نوێدا کۆمپانیای (کیۆسێرا)ی یابانى مۆبایلێکى دژە ئاوى بەناوى (Kyocera Hydro Shore) ڕاگەیاند، کە نرخەکەى تەنها ٨٠ دۆلارى ئەمریکییە!
مۆبایلى (Kyocera Hydro Shore) بڕوانامەى (IP57) پێدراوە، ئەمەش واتا تواناى بەرگە گرتنى هەیە تا قوڵایی ١ مەتر لە ئاودا بۆ ماوە ٣٠ خولەک، بەڵام ئەوەى مۆبایلەکە جیاوازتر دەکات ئەوەیە کەوا لە کاتى تەڕبوونیشیدا بەکاربەر دەتوانێت کار بە ڕوونماکەى بکات.
تایبەتمەندییەکانى ترى ئەمانەن:
- ڕوونماکەى ٥ ئینچە، بە ڕوونى qHD.
- بە پرۆسێسەرى سناپدراگۆن ٢٢٠ چوار ناوکى بە فریکوێنسی ١.١ گێگاهێرتز کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ١ گێگابایتە.
- بیرگەى نێوخۆیی ٨ گێگابایتە.
- کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە.
- کێشی ١٤١ گرامە.
- سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٥.١ لۆلیپۆپی لەسەر جێگیرکراوە.
- نرخەکەى تەنها ٨٠ دۆلارى ئەمریکییە.
https://www.youtube.com/watch?v=c5yU3uVPUf0&feature=youtu.be
س/ gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".