ئینتەرنێت 18, ته‌مموز 2016

خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی (هێلی شوشەیی) دەگەیەنرێتە گشت ناوچەکانی کوردستان

Capture

هەرێمی کوردستان بە دەست خراپی هێلەکانی ئینتەرنێت گیرۆدە بووە لە کاتێکدا دەیان کۆمپانیای هێلی ئینتەرنێت لە کوردستان خزمەت دەکەن بەڵام تا ئێستا لە ئاست داواکاری خەڵک و بار و گوزەرانی خەڵک نین، زۆربەی ئەو هێلانەی ئەنتەرنێت کە تا ڕادەیەک خەڵک لێی ڕازی بێت ئەو هێلانەن کە بە کەیبڵ دەگەیەنرێتە ماڵ و دام و دەزگاکان وە لەم ڕوویەش دوو کۆمپانیا ئەم خزمەتگوزاریەیان بۆ خۆیان قۆرغ کردووە ئەوانیش نەورۆز تیلیکۆم کە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی ADSL پێشکەش دەکات لە سنوری شاری هەولێر وە ئەوی تریان کۆمپانیای گۆران نێتە کە بە هەمان شێوە خزمەتگوزاری ADSL پێشکەش دەکات لە سنوری شاری سلێمانی، وە لە شاری سلێمانی بۆ ئەو ناوچانەی خزمەتگوزارییەکانی گۆران نێتی پێ نەگەیشتووە کۆمپانیای فاست ڵاین خزمەتگوزارییەکانی دەگەیەنێتە ئەو ناوچەیە کە تا ڕادەیەک خێرای و ئۆفەرەکانی ئەم کۆمپانیاییە لە چاو خواست و داواکارییەکانی خەڵکە.

لە سنوری شاری هەولێر زۆر گەڕەک هەن کە لە دوای ساڵی ٢٠١٢ـەوە درووست بوون بێ بەشن لە خزمەتگوزارییەکانی هێلی ئینتەرنێتی ADSL، بە پێی ئەو هەوڵانەی کە کارمەندێکی کۆمپانیای O3 دەست تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی کەوتووە ئێستا کۆمپانیایەک بە ناوی O3 دەستی کردووە بە گەیاندنی هێلی شوشەیی ئینتەرنێت بۆ ئەو گەڕەک و شارۆچکە و قەزا و ناحیانەی کە بێ بەشن لە هێلی ئینتەرنێت، وەک کارمەندی ئەم کۆمپانیایە ئاماژەی پێ دا نرخی ئەم ئەنتەرنێتە ٣٥$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ یەک مانگ وە داگرتنی بێ سنور دەبێت و خێراتر دەبێت لە خزمەتگوزاریی ADSL.

بە پێی ئەو سەردانە مەیدانییەی کە تۆڕەکەمان کردوویەتی خزمەتگوزارییەکانی ئەم کۆمپانیایە ئێستا لە ناو شاری هەولێر کاری لەسەر دەکرێت و لە مانگی داهاتوو بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان، وە گەیاندنی ئەم ئەنتەرنێتە تا سنوری چۆمان و حاجی ئۆمەران ئێستا لە ژێر کار کردنی فراوان دایە و بەو پێیە بێت دەگەیەنرێتە سەرجەم قەزا و گوند و شارۆچکە و شوێنەکان.

بۆچونی تۆ