ئەندرۆید 20, ته‌مموز 2016

بە ڤیدیۆ: گالەکسی نۆت ٧ لەکاتى کارپێکردنیدا ببینە!

Screenshot-at-Jul-02-11-27-56-AM-2

لەماوەى پێشووتر چەندان هەواڵ و وێنەى دزەکراوى مۆبایلى داهاتووى سامسۆنگمان بینی بەناوى (Galaxy Note 7)، بەڵام ئەم جارە هەواڵە دزەکراوەکە جیاواز و نایابە چونکە بۆ یەکەمجا ڤیدیۆی مۆبایلەکە بڵاوکرایەوە لەکاتى کارکردنیدا.

هەرچەندە ماوەى ڤیدیۆکە کورتە و تەنها ٢٦ چرکەیە، بەڵام ڤیدیۆکە جەخت لە ڕاستى هەواڵە دزەکراوەکانى پێشوو دەکاتەوە دەربارەى شێوە و لارى هەردوو لاى ڕوونما(شاشە)کانى مۆبایلەکە!

وا بڕیارە کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى، ٢ى مانگى داهاتوو (ئاب) لە کۆنگرەیەکدا بەفەرمى پەردە لەسەر ئامێرەکە لابدات، بەگوێرەى دزەکارییەکان چاوەڕوان دەکرێت نرخى ئامێرەکە لە هەندێک وڵاتدا ٨٥٠ یۆرۆ بێت کە بەرامبەرە بە ٩٣٥ دۆلارى ئەمریکى.

ئێمەش ئەوکات وەک پیشەى هەمیشەییمان، سات بە سات لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانماندا کۆنگرەکەتان بۆ ڕووماڵ دەکەین، لەگەڵ kitn بمێنن!

س/ ardroid

بۆچونی تۆ