10
بابەتی گرینگ 21, ته‌مموز 2016

کۆمپانیای کۆرنینج نەوەی پێنجەمی شووشەی Gorilla Glassـی ڕاگەیاند

Gorilla-Glass-5-768x541

زۆرێک لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئێستا بە تایبەت ئەو مۆبایلانەی بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکەن بۆ ڕوو پۆشی ڕوونماکانیان سوودیان لە شووشەی کۆمپانیای کۆرنینج کە ناسراوە بە Gorilla Glass وەرگرتووە کە ئەم شووشەیەش دژە ڕووشان و شکانە، وەک کۆمپانیای ناوبرا ڕایگەیاندووە شووشەی Gorilla Glass تا ئێستا لە زیاتر لە ٤.٥ ملیار مۆبایلی هۆشمەند و تابلێت بەکارهاتووە بۆ پارێزگاری کردن لە ڕوونماکانیان لە شکان و ڕووشان.

کۆمپانیای کۆڕنینج ڕایگەیاند کە نەوەی پێنجەمی شووشەی  Gorilla Glassـی بەرهەم هێناوە، کە دووجار لە نەوەی پێش خۆی کە نەوەی چوارەمە بەهێزترە لەگەڵ چەندین چاککرای گەورە لە ڕووی خێرایی تەچ و وەڵامدانەوە و دژە ڕووشان.

ئەم نەوە نوێیە شووشەی Gorilla Glass وەک کۆمپانیای ناوبرا ئاماژەی پێداوە بەرگەی کەوتن دەگرێت لە بەرزی ١.٦ مەتر لە کاتی کەوتنە خوارەوە ئەمەش پێشتر تاقی کراوەتەوە زیاتر لە ٨٠%ـی ئەو ئامێرانەی پاراستووە لە شکانی ڕوونماکانیان لە کاتی کەوتن لەم بەرزیەوە.

وە یەکەم مۆبایلیش کە چاوەڕوان دەکرێت نەوەی پێنجەمی Gorilla Glassـی تێدا بەکار بهێنرێت گەلاکسی نۆت ٧ دەبێت کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ خاوەنی ٧.٥ـی پشکی کۆمپانیای کۆرنینجە بە پێی ڕێکەوتنێک کۆمپانیای سامسۆنگ تا ساڵی ٢٠٢٣ بۆی هەیە شووشەی Gorilla Glass بەکار بهێنێت لە بەرهەمەکانی.

بۆچونی تۆ