ئینتەرنێت
24, تهمموز 2016
پێگەی Kickass بە دۆمەینێکى نوێوە کەوتەوە کار!

دوای ئەوەى پێگەى تۆرێنتى بەنێوبانگى (Kickass) داخرا و دامەزرێنەرەکەى دەستگیرکرا (بابەتی تەواو دەربارەى بخوێنەوە)، دووبارە پێگەکە لەلایەن کەسانێکەوە کەوتەوە کار!
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێک کە بە ئیمەیڵێک بۆ پێگەى تەکنەلۆژی بەنێوبانگى (The Verge) نێردراوە، پێگەى (Kickass) بە دۆمەینێکى نوێوە بەبێ گرفت کەوتۆتەوە کار کە لەماوەى دواى دەستگیرکردنی خاوەنەکەى داخرا.
لە ئیمەیڵەکەدا هاتووە کە پێگەکە بەدۆمەینى نوێ و بەناونیشانى || kat.am || بەردەوام دەبێت، هەروەها دروستکەرانى پێگە نوێیەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هۆستى پێگەکەیان لەسەر چەند جۆرێکى کلاود سێرڤەر جێگیر کردووە تا بەدوور بێت لە داخستن و هەر جۆرە بەستکردنێک، جگە لەوەى زانیارییەکانى هۆستەکەیان زۆر چاک شاردۆتەوە بەهۆی کلاود فلەیرەوە، دەشڵێن کەوا پێگە بنچینەکەى Kickass پەرەپێدەدەن بە زیادکردنى وەشانى مۆبایل، ئاماژە بەوەش دەدەن کەوا کار بە هەمان بنکەدراو (داتابەیس)ى پێشووى پێگەکە دەکەن و تەواوکەرى هەمان بنکەدراوى پێشووە، کەوا گشت سەرنج و زانیارییەکانى بەکارهێنەرى تێدایە و بەپارێزراوى ماونەتەوە.
تێبینی: ئێمە وەک کەى ئاى تى ئێن، پێگە نوێکەمان تاقیکردۆتەوە و تا چرکە ساتى نووسینى ئەم بابەتەش پێگەکە بەبێ گرفت کاردەکات!.
| کرتە بکە بۆ چوونە نێو پێگە نوێکەى Kickass |
٤ ڕۆژ بەر لە ئێستاو ٢٠ى تەمموز، پێگەى تۆرێنتى بەنێوبانگى (Kickass) داخرا و دامەزرێنەرەکەى بەناوى (Artem Vaulin) دەستگیرکرا.
س/ TheVerge
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".