ئای ئۆ ئێس 24, ته‌مموز 2016

جەیلبرێک بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢-٩.٣.٣ ڕاگەیاندرا

CydiaKitn

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد، لە کۆتاییدا گرووپی پانگوی چینی جەیلبرێکی ڕێکوپێکی بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢ تا ٩.٣.٣ ڕاگەیاند. ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆش بوو بۆ بەکارهێنەران، دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ ڕۆژی خۆشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادە! لە ئێستادا بەرنامەکە ئامادەیە بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەوەی لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دایبگرن و لەڕێگایەوە ئایفۆن\ئایپادەکانیان جەیلبرێک بکەن. تا ئێستا بەرنامەکە تەنها بە زمانی چینی بەردەستە، بەڵام گرووپی پانگو لە کارکردندایە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرنامەکە بە زمانی ئینگلیزی و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بەرنامەکە بە زمانی ئینگلیزیش بڵاوبکرێتەوە. لەبەر ئەوەی بەکارهێنەران زۆر بەپەلەن بۆ دانانی جەیلبرێک بۆ ئامێرەکانیان، بۆیە لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی جەیلبرێک کردنی ئایفۆن و ئایپادەکانتان دەکەین.

جەیلبرێکەکە ئەم ئامێرانە دەگرێتەوە:

  • iPhone 5s – iPhone 6 – iPhone 6 Plus – iPhone 6s – iPhone 6s Plus – iPhone SE – iPod Touch 6G – iPad Mini 2 – iPad Mini 3 – iPad Mini 4 – iPad Air – iPad Air 2 – iPad Pro

سەرنج:

  • بەر لەوەی ئامێرەکەت جەیلبرێک بکەیت، وا باشترە باکئەپی ئامێرەکەت بکەیت لەڕێگای نەرمەکاڵای ئایتونس بۆ ئەوەی لە کاتی هەر کێشەیەکدا داتا و زانیارییەکانت لەدەست نەچن.
  • لەوانەیە لە ئێستادا ئەو بەرنامەیەی کە جەیلبرێکەکەی پێ ئەنجامدەدرێت کێشەی هەبێت و زۆر تەواو نەبێت، بۆیە تکایە گەر دەتوانیت ئارام بگرە تا لە ڕۆژانی داهاتوودا گرووپەکە وەشانێکی نوێی بەرنامەکە بڵاودەکاتەوە بە زمانی ئینگلیزی
  • تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ تویک نوێکراونەتەوە بۆ کارکردن لەسەر وەشانەکانی ٩.٢ تا ٩.٣.٣، ئاگاداربە لەکاتی دانانی جەیلبرێک ناتوانیت بە ئارەزووی خۆت هەموو تویکێک دابەزێنیت (لێرەوە سەیری ناوی ئەو تویکانە بکە کە لەسەر وەشانەکانی ٩.٢ تا ٩.٣.٣ کاردەکەن).
  • ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دانانی جەیلبرێک بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢ تا ٩.٣.٣:

بۆچونی تۆ