بابەتی گرینگ
25, تهمموز 2016
زانیاری له‌سه‌ر یاری God Of War 4

God Of War 4 یه‌كێكه له یاریه ئه‌كشن و سه‌ركێشیه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن ستۆدیۆی Santa Monica و بڵاوده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Sony ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه ته‌واوكه‌ری به‌شی سێیه‌مه كه له‌ساڵی ۲۰۱۰ دا بڵاوكرایه‌وه ياریهكه ته‌نها بۆ ئامێری PlayStation 4 وه تا ئێستا ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه باس له ئه‌فسانه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی تر كه باسی له ئه‌فسانه‌كانی یۆنان ده‌كرد هه‌ر له‌م به‌شه‌دا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی یاریه‌كه كه Kratos ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز چونكه ئێستا ئه‌و كوڕێكی هه‌یه كه پێویسته بیپارێزێت و فێری ئه‌و شێوازه شهڕكردنهی بكات كه چه‌نده‌ها ساڵه فێری بووه .
شێوازی یاریكردن :
له‌م به‌شه‌دا شێوازی یاریكردن ته‌واو جیاوازه به‌وه‌ی كه یاریه‌كه زیاتر گرنگی به یاریكردنی تاكه‌كه‌سی دراوه و ئۆنلاینی نیه سه‌باره‌ت به‌شێوازی شهڕكردنهكهی به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت وه‌ك به‌كارهێنانی تیر و كه‌وان شمشێرو ته‌ورداسی جۆراوجۆر وه له‌یاریه‌كه‌دا سیسته‌می دروستكردن هه‌یه كه یاریكه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێت و كه‌لوپه‌ل كۆبكاته‌وه بۆ دروستكردنی چه‌ك و پێداویستیه‌كانی تر وه گۆڕانكاری له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی یاریه‌كه Kratos ئه‌وه‌یه كه چیتر ئه‌و دوو شمشێره به‌كارناهێنێت كه له‌به‌شه‌كانی پێشوو هه‌بوو به‌ڵكو ئه‌مجاره ته‌ورداسێكی گه‌وره‌ی سیحراوی به‌كارده‌هێنێت بۆ شه‌ڕكردن وه تهورداسهكه چه‌ند توانایه‌كی سیحراوی هه‌یه كه ده‌توانرێت بهاوێژرێت و دوژمنه‌كه‌ی ببه‌ستێت و دایپۆشێت به به‌فر پاشان خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستی Kratos وه له‌هه‌ندێ شوێندا ده‌توانیت یاری به كوڕه‌كه‌ی بكه‌ی ئه‌ویش بۆ بڕینی قۆناغه‌كانی یاریه‌كه به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ته‌ڵه پێویستت پێده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی له‌یاریه‌كه‌دا بهكاریدههێنێـت بریتیه لههاوێشتنی تیری بروسكاوی و توانای هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی پێویستیشی له‌یاریه‌كه‌دا هه‌یه وه له‌كاتێكدا تۆ به Kratos شه‌ڕ ده‌كه‌یت كوڕه‌كه‌شی ده‌ست ده‌كات بهشهڕكردن به‌ڵام ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و دڕندانه‌ی بچووك و لاوازن له كاتێكدا Kratos له‌گه‌ڵ دڕنده گه‌وره و به‌هێزه‌كاندا شه‌ڕده‌كات .
ئه‌مه‌ش نۆ خولهك له‌شێوازی یاریكردنی God Of War 4
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.