ئەندرۆید 24, ته‌مموز 2016

ئەگەری هەیە (cyanogenmod) چی دیکە نوێ نەکرێتەوە!

cyanogen-logo-640x360وا دیارە خۆری ئومێدی سیستەمی وەگەڕخەری ساینۆجن ڕوو لە ئاوابوونە. لە ئێستا و نزیکەی بۆ سێ ساڵ دەچێت ئەم سیستەمە وەک کۆمپانیایەک خۆی لە بەرچاوان دەنوێنێت. لەگەڵ ئەمەدا خەیاڵ و هیوای جێگیربوونی ساینۆجن وەک سیستەمێکی جێگری ئەندرۆیدی، خەریکە دەپوکێتەوە.

شایەنی باسە، کۆمپانیاکە هەواڵی لەکارلادانی ژمارەیەکی زۆری لە کارمەندانی پشتڕاست کردەوە. بەگوێرەی ئەو هەواڵە، لە کۆی ١٣٦ کارمەندی کۆمپانیاکە، ٣٠ کەسیان دوورخراونەتەوە. واتە ٢٠ لە سەدی هێزی کاری لەدەست داوە. زۆربەی ئەو کەسانەشی کە لادراون، لە گروپی کارکەرانی سیستەمەکە بوونە. هەڵبەتە ئەمە بەو مانایە نیە کە تەواو ئیدی ئەم سیستەمە پشتگیری ناکرێت، بەڵام لە ئێستادا کەس کار لە سەر پەرەپێدانی ئەم سیستەمە ناکات و نازانرێت ئایا نوێبوونەوەکانی وەکو جاران بەرەدوام دەبێت یاخود نە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆمپانیایە لەمەودوا هێز و وزەی خۆی لە دروستکردنی ئەپ وەخەرج دەدات . تا ئەم چرکە ساتەش هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر بڕیاری یەکلایی ئەم کۆمپانیایە لە بەردەستدا نیە. بەڵام ئەوە بە تەواوی ڕوونە کە بارودۆخی کۆمپانیاکە هیچ باش نیە.

سەرچاوە فۆون ئێرینا

بۆچونی تۆ