ئەندرۆید
25, تهمموز 2016
بە فەرمی نەرمەکاڵای prisma لە کۆتاییدا بەردەستکرا بۆ سیستەمی ئەندرۆید

نەرمەکاڵای prisma لە کۆتاییدا بەردەستکرا بۆ سیستەمی ئەندرۆید، لەدوای چەند مانگێک لە بڵاوکردنەوەی نەرماکاڵاکە بۆ سیستەمی IOS و دوای بەردەست بوونی نەرمەکاڵاکە بە شێوەی ئەزموونی لە سیستەمی ئەندرۆید، لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی فەرمی خرایە ناو کۆگای پلەی ستۆر و تەمەنی ئەزموونی تەواو کرد و لەئێستادا بەردەستە بۆ دابەزاندن.

نەرمەکاڵاکە بۆ کاریگەرکردنی وێنەکانت ڕووکارێکی یەکجار جیاواز دەبەخشێت و ئەویش گۆڕینی شێوەکەت بۆ شێوەی هونەری سروشتی و یان گۆڕینی بۆ شێوەی کارتۆنی جوان بەخش، لە نوێترین وەشانیدا زیادکردنی دووگمەی پاشەکەوتکردنی خێرا بە گرتەیەک، ئەمەش بۆ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر بۆئەوەی بەخێراترین شێوە وێنەکەی هاوبەشی پێبکات، نەرمەکاڵاکە دابەزێن و سەرسام بن! لەم بەستەرەوه بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید: https://goo.gl/16H7yI
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.