بابەتی گرینگ 25, ته‌مموز 2016

یاری Pokemon Go: لە وێرانەكانی سوریا بمدۆزنەوە!

image

یاری Pokemon Go: لە وێرانەکانی سوریا بمدۆزنەوە! یاری پۆکیمۆن گۆ لە جیهاندا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هەوادارێکی فرەی بۆخۆ کۆکردووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، ئەم یارییە بە گوێرەی ژمارەی بەکارهێنەرانی یاری و ئەپی ئەندرۆیدی، لە پلەی پێنجەمدایە. واتە لە پێشی نێت فلیکس و تویتەریشەوە. ئەو بەکارهێنەرانەی یارییەکەیان داگرتووە، بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە ٤٠ خولەک کاتی خۆیان لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا بەسەردەبەن و بۆ دۆزینەوەی خاڵەکانی ئەم یارییە.

هونەرمەندێکی سوری، بە سوود وەرگرتن لە ناوبانگی ئەم یارییە، وێنەی منداڵانی ئەم وڵاتە پڕ لە جەنگەی کردووەتە هەوێن و بابەتی کارەکانی خۆی. وەک هاوخەمییەک، پۆکیمۆن گۆ هاوڕێ لەگەڵ ئەو مناڵانەدا، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت.

جێگای داخ و پەژارەیە كە پێنج ساڵە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەردەوامە و زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەسی تێدا کوژراوە کە زۆربەشیان منداڵن.

بفەرموون هەندێك وێنەی ئەم هونەرمەندە ببینن:

imageimageimageimageimage

سەرچاوە BBC

بۆچونی تۆ