ئای ئۆ ئێس
26, تەممووز 2016
وێنەکەت بە جوانترین شێوە بکە بە شێوەی کارتۆنی!

ئەو نەرمەواڵانەی کە وێنەکانت کاریگەر دەکەن و ڕەنگێکی خەیاڵی و جوانی پێدەبەخشن، خاوەن یەکێکن لەو نەرمەواڵایانەی کە زۆرترین ژمارەی داگرتنیان هەبووە، دڵنیاین ئێوەش بەدوای باشترین نەرمەواڵەی هاوشێوە دەگەڕێن، لەم بابەتەدا نوێترین و سەرکەوتووترین نەرمەواڵەمان بۆ ئامادە کردوون بەناوی (photolamus) کە بە جوانترین شێوەی دڵخوازی خۆت وێنەکەت دەکاتە کارتۆنی!

نەرمەواڵەی (photolamus) بە تایبەتمەندی جیاواز و سەرسوڕهێنەرەوە بەردەستکراوە لە گووگڵ پلەی ستۆری سیستەمی ئەندرۆید و ئەپ ستۆری سیستەمی IOS، لە خوارەوە تایبەتمەندیەکان بخوێنەوە و نەرمەواڵەکەیش دابگرە.
- لە تایبەتمەندیە ناوازەکان:
۱- خاوەن دوو جۆری ستایلە بە شێوەی کاغەزی و کەمپیوتەری.
۲- کاریگەرکردنی وێنەکان بە شێوەی جەستەی تەواو و کاریگەرکردنی وێنەکان بەتەنها ڕووخسار.
۳- خاوەن دۆخی جیاواز بۆ ڕووکاری وێنەکانت کە ڕووکارەکانی: Star Wars, Superhero, Romantic, Professions, Business, Game of Thrones و چەندانی تریش!
تێبینی: دەبێت پارە بدەیت بۆ گۆڕینى وێنەکەت بۆ شێوەى کارتۆنی!
|داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید|

|داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس|

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.