بابەتی گرینگ
27, تهمموز 2016
زانیاری له‌سه‌ر نوێترین یاری Sniper: Ghost Warrior 3

Sniper: Ghost Warrior 3 یاری جیهانی كراوه و كه‌سی یه‌كه‌مه گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن Ci Games و له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیا بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌م به‌شه سێهه‌مین زنجیره‌یه له‌یاریه‌كانی Sniper: Ghost Warrior كه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی تر له ساڵانی ۲۰۱۰ و ۲۰۱۳ بڵاوكرانه‌وه یاریه‌كه به‌فه‌رمی له به‌رواری ۲۰۱۷/۱/۲۷ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی [PC , XboxOne , PlayStation 4] بڵاوده‌كرێته‌وه . ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه له وڵاتی جۆرجیا ده‌بێت كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان سێ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕوڵی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ده‌بینیت به‌ناوی Jonathan North كه له‌ئه‌ركێكدا ده‌بێت بچێته جۆرجیا بۆ دۆزینه‌وه و كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ڕه ناوخۆیهكهیان هه‌ڵگیرساندووه .
شێوازی یاریكردن :
شێوازی یاریكردن وه‌كو دووبهشهكهی پێشوو وایه كه ئه‌ویش كه‌سی یه‌كه‌مه واته یاریكه‌ر ته‌نها ئه‌و چه‌كه ده‌بینێت كه یاری پێده‌كات وه جیاوازی به‌شه نوێیه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه بۆ یه‌كه‌مجار یاریه‌كه گۆڕاوه بۆ جیهانی كراوه واتا ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت به‌ناو نه‌خشه‌ی یاریه‌كه‌دا بگه‌ڕێیت و یاری بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌قۆناغه‌كانی یاریه‌كه شێوازی كردنی به‌شێوه‌ی [دۆزینه‌وه ، كوشتنی تاوانباران ، پاشان هه‌ڵهاتن] ده‌بێت ئه‌م كاره‌ش به‌دوو شێوه ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی بێده‌نگ و به به‌كارهێنانی چه‌قۆ پێداویستی تر یان به‌كارهێنانی نیشانه‌شكێن – Sniper كه چه‌كی سه‌ره‌كی یاریه‌كه‌یه شوێنی قۆناغه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی یاریه‌كه دیاری نه‌كراوه به‌ڵكو ده‌بێت یاریكه‌ر بگه‌ڕێت و بیدۆزێته‌وه ئه‌ویش به ڕۆیشتن یان به‌كارهێنانی كواد كۆپته‌ر وه هه‌ر له رێگای كواد كۆپته‌ره‌وه ده‌توانرێت دوژمن هاك بكرێت و شوێنی بزانرێت وه له‌كاتی به‌كارهێنانی نیشانهشكێندا هه‌ندێك ڕێگر هه‌ن وه‌كو كه‌شوهه‌وا و خێرای با و دووری دوژمن به‌ڵام به‌هۆی تایبهتمهندیهكهوه كه یاریزانه‌كه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی هه‌ناسه‌ی بكات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌و باشتر پێكانی دوژمنه‌كانت وه یاریزانه‌كه ده‌توانێت به‌سه‌ر دیوار‌و شوێنه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و باز بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گونجاو بۆ شه‌ڕكردن ئه‌مه بێجگه له‌بوونی شه‌و و رۆژ وه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا وه به‌هۆی بوونی تایبه‌تمه‌ندی Scout Mode ه‌وه ده‌توانیت شوێنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ئاشكرا بكه‌یت وه له‌یاریه‌كه‌دا شوێنێك هه‌یه به‌ناوی Safe House كه وه‌كو ماڵێك وایه بۆ یاریزانه‌كه كه‌له‌وێدا ده‌توانێت چاره‌سه‌ری برینه‌كانی بكات و چه‌ك و گوله و ته‌قه‌مه‌نی به‌ده‌ست بهێنێن وه یاریزان ده‌توانێت چه‌كه‌كانی ڕه‌نگ بكات و ده‌ستكاریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر قۆناغه‌كان ته‌واو بكات .
ئه‌مه‌ش ۲٤ خولهك له شێوازی یاریكردنی Sniper: Ghost Warrior :
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.