بابەتی گرینگ
28, تهمموز 2016
ڤیدیۆ: یەکەم ریکلامى (Note 7) بڵاوکرایەوە و چەند تایبەتمەندیەک ئاشکرا دەکات!

ئەمڕۆ یەکەمین ریکلامى فەرمى تەلەڤزیۆنى مۆبایلى (گالەکسی نۆت ٧) لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە و چەند تایبەتمەندیەکی مۆبایلەکەش تاڕادەیەک ئاشکرا دەکات!
ئەمانەی خوارەوە ئەو تایبەتمەندیانەن کە زۆر تا کەم لە ریکلامەکەدا ئاماژەى پێدراوە:
١. تەکنەلۆژیایەکی نوێی پەنجەمۆر

پێدەچێت مۆبایلەکە تەکنەلۆژیایەکی نوێی خوێندنەوەی پەنجەمۆر بەکاربهێنێت ئەویش لەڕێگەی ڕوونما(شاشە)ی ئامێرەکەوە، کە لە زنجیرەکانی پێشخۆیدا لەڕێگەی دوگمەی سەرەکیەوە بوو.
٢. باشتکردنی کامێرای پێشەوە

لەدیمەنێکی تری ریکلامەکەدا دەردەکەوێت کە کامێرای پێشەوەی ئامێرەکە چاکسازی تێدا دەکرێت تا لەشوێنێکی کەم ڕووناکیشدا وێنەیەکی ڕووناک بگرێت.
٣. دژە ئاو

لەدیمەنێکی تری ریکلامەکەدا تەلەفونێکی مۆدێل کۆن لە قوڵایی ئاودا دەردەکەوێت وەک ئاماژەیەک بۆ تایبەتمەندی دژە ئاوی مۆبایلەکە.
٤. ژمارەی مۆبایلەکە چی دەبێت؟

دیمەنێکێ تر ڕێزکراوی سفر تا پێنجە، وەک پرسیارێک کە ئایە زنجیرەی مۆبایلەکە ٦ دەبێت یاخود نا، بەڵام ئەوە دڵنیاکراوەتەوە کە ٧ دەبێت و سامسۆنگ ئامانجیەتی لەگەڵ زنجیرەی S7 هاوتای بکاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ٢ی ئاب و ڕۆژی سێشەممە کاژێر ٦:٠٠ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای (سامسۆنگ) لە کۆنگرەیەکدا پەردە لەسەر ئامێرەکەی لادەبات، بیرتان بێت کەوا ئێمەش وەک پیشەی هەمیشەییمان کۆنگرەکەتان لە ماڵپەڕ و پەڕەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ڕووماڵ دەکەین.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".