ئای ئۆ ئێس
30, تەممووز 2016
بە ڤیدیۆ و بەزمانی کوردی چۆنیەتی جەیلبرەیک کردنی وەشانەکانی 9.2 تا 9.3.3!
گروپی پانگوی چینی لە ٢٤ـی تەموز هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی نوێتریین وەشانی جەیلبرەیک بۆ ئای ئۆ ئێس ٩.٢ تا ٩.٣.٣ و یەکەمجار پانگو بە زمانی چینی نەرمەکاڵاکەی بڵاوکردەوە بەڵام خۆشبەخاتنە ئەمرۆ دوایین وەشانی بە شێوەیەکی جیا و بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە کە ئێستا دەتوان ئامێرەکانتان بێ کێشە جەیلبرەیک بکەن بە سەرکەتوویی. ئێمەش لەم بابەتەدا بە وردی باس لە چۆنیەتی کردارەکە دەکەین و ئێوەش بە چەند رێگایەکی ئاسان دەتوانن ببنە خاوەنی جەیلبرەیک و سەربارەی ئەوەی بە وێنەی و نوسین بابەتەکەم ڕوونکردووەتەوە، بابەتەکەم بە ڤیدیۆش باس کردووە بۆتان تاوەکو ئێوە هیچ کێشەیەکتان نەبێت بۆ ئەنجامدانی کارەکەتان…
سەرەتا پێویستە ئەم دوو نەرمەکاڵایە دابەزێنە ناوی کۆمپیوتەرەکاتان:
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی NvwaStone
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی Cydia Impactor بۆ سیستەمی ویندۆز
یاخود سەردانی سایتی سەرەکی بکە بۆ بەکارهێنەری سیستەمەکانی تر وەکو ماک ئۆ ئێس
لێرە کرتە بکە
ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دانانی جەیلبرەیک بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢ تا ٩.٣.٣:
VIDEO
بۆ زیاتر سود وەرگرتن لە بابەتەکەدا بە پێیوستم زانی بابەتەکە بە شێوەی دەقییش ڕوون بکەمەوە و بفەرموون لەخوارەوە هەنگاو بەهەنگاو کردارەکە ئەنجام بدەن:
ئەو نەرمەکاڵایانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا پێویستە داتگرتبن.
سەرەتا نەرمەکاڵای Cydia Impactor دەکەینەوە سەیری وێنەی خوارەوە بکەن.
پێیوستە ئامێرەکەت به كۆمپیوتهرهكهتهوه پەیوەست بێت و کاتێک ئاگاداریەک هاتەسەر تۆ کرتەیەک لهسهر Trust بكه.
پاشان Cydia Impactor بکەوە و نەرمەکاڵای NvwaStone ڕابکێشە ناو سیدیا ئیمپاکتەر و بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە:
پاشان پێویستە کرتەیەک لە سەر Start بکەیت
دواتر پێویستە کرتەیەک لەسەر OK بکەیت و سەری ئەم وێنەی خوارەوە بکە
دوای کرتە کردن لەسەر OK پەنجەرەیەکی تر دەبێتەوە و پێویستە هەژماری ئەپل ئادی خۆت و وشەی نهێنی خۆت بنوسیت و کرتەیەک لەسەر OK بکەیت، وەک لەم وێنەی خوارەوە دیارە:
پاشان سیدیا ئیمپاكتەر خۆکارانە نەرمەکاڵای پانگو دادهبهزێنێته ناو ئامێرهكهت وەک لە وێنەکە دیارە.
پاشان پێویستە لەناو ئامێرەکەت کە ئایفۆنە یان ئایپادە یان ئایپۆدە ئەم رێگەیە ئەنجام بدەیت کە پێویستە بڕۆیت بۆ Settings -> General -> Device Management و هەژماری ئەپل ئایدی خۆت لەسەرە کرتەیەک بکە و دواتر کرتەیەک لەسەر Trust بکە و سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ بەرچاوڕوونی:
پاشان لهناو ئامێرهكەت نەرمەکاڵای Pangu بدۆزەرەوە و پەنجەی پێدا بنێ و دەکرێتەوە و پێویستە پەنجە لەسەر OK بکەیت وەک ئەم وێنەی خوارەوە:
دواتر پێویستە پەنجە لهسهر Start بكهیت بۆ دەست پێکردن و دابەزاندنی جەیلبڕەیک و سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە
دوای جێ بە جێ کردنی ئەم هەنگاوەی سەرەوە، دوگمەی پاوەر دابگرە یەک جار بۆ داخستنەوەی شاشەی موبایلەکەت تاوەکو شاشەکە بکوژێتەوە. دوای چەند چرکەیەک ئاگاداریەک دێتە سەر ئامێرەکەت پێت را دەگەیەنێت بەسەرکەتووی ئامێرەکەت جەیلبرەیک کرا و دوای ئەوە خۆی ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە. پیرۆزە و ئێستا دەتوانیت لەسەر شاشە پەنجە بە نەرمەکاڵای سیدیا بنێیت و بیکەیتەوە و چێژ لەم هەموو تویک و ئەپە ناوازانەی ناو سیدیا وەربگریت و بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەنجام بدەیت.
[box type=”info” align=”alignright” class=”” width=””]تێبینی: دوای دابەزاندن و کوژانەوەی ئامێرەکەت وێنۆژکە واتە ئایکۆنی سیدیا زیاد دەبێت لەسەر ئامێرەکەت. پەنجە بنێ بەسەری و پێویستە تویکی pangu 9.0 x untether دابەزێنی تاوەکو لە کاتی کوژانەوەی ئامێرەکەت توشی کێشەی نەکردنەوەی سیدیا نەبیت. ئەمە بۆ وەشانی ٩ یە بەڵام گروپی بانگوی لەگەل گروپی بلا هاد بەزوترین کات پاچێک بڵاودەکەنەوە بۆ نوێ کردنەوەی سیدیا بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت بۆ سیدیا. بەهیوای سود وەرگرتن،[/box]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.