هەواڵ
17, تشرینی یه‌كه‌م 2011
بۆ یه‌كه‌م جار:ویندۆز 7 توانی له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه سه‌ر بكه‌وێت به‌سه‌ر ویندۆز ئێكس پی!!
دیاره ئاشكرایه له خه‌راپترینی وه‌شانه‌كانی ویندۆز بریتی بوون له ویندۆز میلینیه‌م و ڤێستا كه تا ئێستا مایكرۆسۆفت درووستی كردبن. شهین مك گلاون نوسه‌ر له slashgear ده‌ڵێت: “ڕاستگۆیانه ده‌ڵێم كه تائێستاش له سه‌ر هه‌موو ئامێره‌كانی ماڵه‌وه‌م و ئۆفیسهكهشم ویندۆز ڤێستا به كار ده‌به‌م، به‌ڵام نازانم بۆ تا ئێستاش كۆمپانیاكان واز له ویندۆز ئێكس پی ناهێنن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ویندۆز 7 ئه‌م بیرورایهنهی كۆمپانیاكان گۆران و ئێستا ویندۆز 7 به‌كارده‌به‌ن”

كۆمپانیای Metrics firm StatCounter ڕایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جار ویندۆز 7 له‌ڕووی به‌كاربه‌ری جیهانیه‌وه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ویندۆز ئێكس پی. به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له ئێستادا له %40،21 كۆمپیوته‌ره‌كان له جیهاندا ویندۆز 7 یان له‌سه‌ره و له %38،64ی كۆمپیوته‌ره‌كانی جیهان ویندۆز ئێكسپیان له‌سه‌ره، و شایه‌نی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌م مانگه‌دا كه ده‌كاته مانگی 10ی 2011 ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه و بوو به‌یه‌كه‌م جار له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه ویندۆز 7 سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئێكس پی له به‌كاربه‌ردا.
ویندۆز 7 له ساڵی یه‌كه‌می ده‌رچوونی 240 ملیۆن نوسخه‌ی لێ فرۆشرا و و كه به‌گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی لێكۆلینه‌وه “گارتنه‌ر” له %42ی كۆمپوتهرهكانی جیهان ویندۆز 7یان له‌سه‌رده‌بێت تا كۆتایی ئه‌م ساڵ. كه به‌راستیش ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌بوو و وه گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ مایكرۆسۆفت بۆ گهشهودان به وه‌شانه تازه‌كه‌ی ویندۆز كه به ویندۆز 8 ناسراوه و وا پێش بینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2012 بڵاوبكرێته‌وه.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!