10
ئەپ و نەرمەکاڵا 30, ته‌مموز 2016 بۆچوون

مۆسیقا و ڤیدیۆکانی یوتیوب ئیش پێبکە لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکانی تردا!

13682494_314072038940880_1120640208_o

 بێگوومان هەموومان یوتوب بەکاردێنین، زۆربەی به‌كارهێنه‌رانی یوتیوب زۆرترین گه‌ڕانه‌كانیان بۆ گوێگرتن له‌ میوزیكه‌، واتا بۆ گوێگرتن لە پارچە میوزیکێک زۆرترین گەڕان لە پێگەی یوتیوب دەکرێت. دوای ئەوەی یوتوب سوودێکی باش دەگەیەنێت بە خەڵک، بەڵام هێشتا بەکارهێنەران لە تایبەتمەندیەکانی ئەو پێگەیە ناڕازین، چونکە کاتێک دەیانەوێت لە کاتی پێکردنی مۆسیقادا کارەکانی خۆشیان بەڕێوە ببەن، بەڵام یوتوب ئەم دەسەڵاتەی نەداوە بەبەکارهێنەران و بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی داوای پارە لە بەکارهێنەران دەکات، خەڵکانێکی زۆریش بە ناچاری بەدوای ڕێگەیەک دەگەڕێن بۆ ئەو مەبەستە ئەویش پێکردنی میوزیکەکە و بەکارهێنانی نەرمەکاڵایەکی تر لە هەمان کات، وە دڵنیاین ئێوەش داوایەکی زۆرتان لەسەری هەیە! لێرەدا دوو ئامڕازی زۆرباشمان بۆ ئەم مەبەستە لە خوارەوە ناساندووە: نەرمەکاڵاکانی (stream و FlyTube): کاتێک دەچیتە ژوورەوە بۆ ناو ئەپەکە، ئەپێک هاوشێوەی یوتوبە و بە کەمێک جیاوازی ڕووکار، کاتێک ڤیدیۆیەک ئیش پێدەکەیت، دوای ئەوەی گەڕایتەوە بۆ بەشی سەرەکی، ئەوا دەنگی ڤیدیۆکە ناپچڕێت و بەڵکو لاکێشەیەکت بە بچووکی بۆ دەکاتەوە تاوەکو بتوانی ڤیدیۆکەش ببینیت! ئەمەش بەنزیکی تەواوی خواستەکەت دێنێتە دی ئەمەش بۆ هەردوو نەرمەواڵەکەیە و خاوەن یەک تایبەتمەندین، هاوپێچ وێنەیەکی ڕوونکردنەوەییە لەسەر هەردوو نەرمەکاڵاکە:
13898616_314072042274213_2038368968_o
13681746_314080912273326_412515610_o
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی تری (Flytube) دەتوانیت دەستکاری قەبارەی ئەو لاکێشەیە بکەیت کە بۆت کراوەتەوە، واتا بچووک یان مامناوەند به پێی خواستی خۆت بە هەر قەبارەیەک دەتوانیت بێجگە لە دەنگ سێری ڤیدیۆکەش بکەیت!
  •  بۆ داگرتنی Fly Tube کرتە لە داگرتن بکە.
  • بۆ داگرتنی Stream کرتە لە داگرتن بکە.
بۆچونی تۆ