ئەندرۆید
31, تهمموز 2016
مۆبایلی UMI Super تایبەتمەندییەکی بەرز و نرخێکی گونجاو!

کۆمپانیای UMI چینی مانگی پێنجی ئەمساڵ مۆبایلێکی نایاب و پێشکەوتووی بڵاوکردەوە لەژێر ناوی UMI Super. ئەم مۆبایلە بە گشتی تایبەتمەندییەکانی پێشکەوتوون و لە چاو نرخەکەیشی زۆر گونجاون. مۆبایلی UMI Super لە لەشێکی ئەلەمنیۆمی دروستکراوە و پشتگیری لە پەنجەمۆر دەکات، هەروەها فراوانی باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە و وەشانی ئەندرۆید مارشماڵۆوی لەسەر جێگیرکراوە، نرخی مۆبایلەکەش لە فرۆشگاکانی جیهان ٢٢٠ دۆلارە.
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی UMI Super:
- شاشە: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی فوول ئێچ دی و لە جۆری SHARP
- بوونی پارێزەری Corning Gorilla Glass 3 بۆ شاشە کە دژی شکان و خۆڵ و تۆزە
- پڕۆسێسەر: Helio P10 ـی هەشت ناوکی لە جۆری ٦٤-بت و بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت
- پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تا فراوانی ٢٥٦ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
- بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
- بوونی دەرچەی USB Type-C
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو
- باتری: ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر
- پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا (Quick Charge) دەکات
- دەتوانرێت دوو سیم کارت لەسەر مۆبایلەکە بەکاربهێنرێت
- بە سێ ڕەنگ (خۆڵەمێشی، زێڕی، شین) بەردەستە
- نرخ: ٢٢٠ دۆلار
پارچەکانی ئەم مۆبایلە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگەوە بەرهەم هێنراون، باتری مۆبایلەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە بەرهەم هێنراوە کە توانایەکی بەرزی هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکات، پڕۆسێسەرەکەی کە Helio P10 ـیە لەلایەن کۆمپانیای Mediatek بەرهەم هێنراوە، ڕامەکەی کە فراوانی ٤ گێگابایتە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگـەوە بەرهەم هێنراوە. هەروەها شاشەکەی لەلایەن کۆمپانیای SHARP بەرهەمهێنراوە، کامێراکەیشی کە ١٣ مێگاپیکسڵە دروستکراوی کۆمپانیای بەناوبانگی Panasonic ـە.
- شێوە و لاشەی مۆبایلەکە بە گشتی ڕووکارێکی جوانی هەیە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.

- ڕام و پڕۆسێسەری ئەم مۆبایلە توانایەکی بەرز و سەرسوڕهێنەریان هەیە و بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بە خێراترین شێوە فرمانەکانی سیستەم ئەنجام بدەن.

- شاشەی ئەم مۆبایلە دروستکراوی کۆمپانیای SHARP ـەو جوانییەکی زۆری پێبەخشیوە، قەبارەکەی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی فوول ئێچ دی (١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پیکسڵ).

- کامێراکەی دروستکراوی کۆمپانیای Panasonic ـە و توانایەکی بەرزی هەیە، ڕوونیەکەی ١٣ مێگاپیکسڵە، زۆر خێرایە لە کارکردن بە شێوەیەک کە تەنها ٠.٥ چرکە دەخایەنێت بۆ کارکردنی کامێراکەی و ٠.٣ چرکە دەخایەنێت بۆ ئەنجامدانی کرداری سەرنجدان (Focus).

- باترییەکەی دروستکراوی سۆنییە و توانایەکی بەرزی هەیە بۆ کارکردن و خۆڕاگری تەمەنی باتری ئەویش لەڕێگای فراوانییەکەی کە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە.

- پەنجەمۆری ئەم مۆبایلە زۆر خێرا و پێشکەوتووە، پەنجەمۆرەکە دەتوانێت پێنج پەنجە تۆمار بکات، تەنها ٠.١ چرکە دەخایەنێت بۆ کردنەوەی پەنجەمۆرەکە.

- تایبەتمەندییەکی تری ئەم مۆبایلە بریتییە لە توانای بەکارهێنانی دوو سیم کارت لە هەمان کاتدا، هەروەها جگە لەمەش بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەمان کاتدا سیم کارتێک و بیرگەیەکی دەرەکی کارپێبکات.

- مۆبایلەکە پشتگیری لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی (2G-3G-4G) دەکات.

- یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم مۆبایلە دوگمەی سەرەتاکەیەتی، کە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت لەکاتی هاتنی هەر ئاگانامەیەکدا، بۆ هەر ئاگانامەیەکیش ڕەنگێکی تایبەت دانراوە، ئەمەش جوانییەکی زۆر بە مۆبایلەکە دەدات.

- لە ئێستادا دەست بە فرۆشتنی مۆبایلەکە کراوە و وەکو ئۆفەرێکی تایبەتیش لەلایەن یەکێک لە فرۆشگاکانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەتوانیت بە نرخی تەنها ٢٢٠ دۆلار مۆبایلەکەت بگاتە دەست و کرێی گواستنەوەی مۆبایلەکەش بێ بەرامبەرە، ئەوەی جێگای بیرهێنانەوەشە مۆبایلەکە بۆ گشت وڵاتانی جیهان بەردەستە و یەکێک لەو وڵاتانەش عێراقە (کرتە بکە بۆ داواکردنی مۆبایلەکە).
سەرچاوە: ئەردرۆید
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.