ئەندرۆید
1, ئاب 2016
نەوەی داهاتووی مۆبایلی LG بە وەشانی ئەندرۆید نووگەت کاردەکات!

ئەمڕۆ کۆمپانیای LG بە فەرمی ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە بەرهەمی داهاتووی زنجیرەی مۆبایلی V بەناوی LG V20 دەبێت، ئێمە دەزانین کە کۆنگرەی IFA نزیکە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لەوانەیە پێش ئەوەی مانگی نۆ کۆتایی پێبێت کۆمپانیای کۆریەکە پەردە لەسەر مۆبایلەکە لابدات.

دوای ئەوەی بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە کە نوێترین بەرهەمی LG بەناوی LG V20 دەبێت، ئەوەش پشتڕاست کراوەتەوە کە نەوە نوێکە بۆ یەکەمین جار لەسەر نوێترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید (ئەندرۆید نووگەت ۷.۰) دەبێت، ئەمەش دەبێتە یەکەمین مۆبایل کە خاوەن وەشانی ئەندرۆید نووگەت بێت!
دەربارەی تایبەتمەندیەکانی LG V20، کۆمپانیای LG لەم نەوەیەیدا هەوڵ و توانایەکی زۆری خستووەتە گەڕ مۆبایلەکەی کە هیچ جۆرە تایبەتمەندیەکی مۆبایلەکە دزەی پێنەکرێت، له پێشووشدا هیچ جۆرە تایبەتمەندیەکی دزەپێکراومان نەبینی، ئێمه پێویستە چاوەرێ بکەین وببینین پێش ئەوەی هەوڵی زانینی تایبەتمەندی دزەپێکراو بدەین.
دەربارەی وەشانە نوێیەکەش كه ئهندرۆید نووگهته، به ئهگهرێكی زۆرهوه لهم مانگه به فهرمی بڵاو بكرێتهوه.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.