هەواڵ
10, ئایار 2012
له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌یسبووك په‌رده له‌سه‌ر گۆگای ئه‌پلیكه‌یشنی خۆی لاده‌دا.
دوێنێ چوارشه‌ممه فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆگای ئهلیكهیشنی خۆیان له‌سه‌ر Web و iOS و Android ده‌كه‌نه‌وه. كۆمپانیا هیواده‌خوازێت كه ئه‌م سه‌نته‌ری ئه‌پلیكه‌یشنه ڕێگه‌ی زیارتر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێده‌ران خۆش بكات كه زۆر كاریگه‌رتر ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی خۆیان دابه‌ش بكه‌ن و هه‌لی نوێ دروست بكه‌ن بۆ جۆری زیاتری ئه‌پلیكه‌یشن و سه‌ركه‌وتنیان له داهاتوودا.
كۆمپانیا ده‌ڵێت ” سه‌نته‌ری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه وا دیزاینكراوه بۆ زياتر گه‌شه‌كردنی ئه‌پلیكه‌یشنی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه فه‌یسبووك ئیش پێده‌كه‌ن جا له‌سه‌ر iOS بێت یان له‌سه‌ر Android بێت یان له‌سه‌ر Web مۆبایل بێت.”
به زیاد له‌مه به‌كاربه‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان كۆگاكه بكه‌نه‌وه و ئه‌م به‌رنامانه ئیش پێبكه‌ن كه له‌گه‌ڵ جۆری مۆبایله‌كه‌یان ده‌گونجێت. و ئه‌گه‌ریش به‌رنامه‌كه دابه‌زاندنی ویست ئه‌وا كه iOS به‌كاربه‌ریت ڕاسته‌وخۆ ده‌تباته App Store به‌ڵام ئه‌گه‌ر Android بوو ئه‌وا ده‌تباته Google Play بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ك دابه‌زێنیت. ئه‌مه‌ش شتێكی گونجاو ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێده‌ران كه ئهپلیكهیشنهكانیان بخه‌نه ناو سه‌نته‌ری ئه‌پلیكه‌یشنی فهیسبووكهوه چونكه له سه‌رووی 900 ملیۆن خه‌ڵك فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنن و ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌كییه له پشت سه‌ركه‌وتنیان.
سه‌رچاوه developers.facebook.com/blog و BGR