بابەتی گرینگ
1, ئاب 2016
زانیاری له‌سه‌ر نوێترین یاری Resident Evil 7

Resident Evil 7 یه‌كێكه له‌یاریه ترسناكه‌كان گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Capcom و وا بڕیاره له به‌رواری ۲۰۱۷/۱/۲٤ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی [Xbox One , PlayStation 4 , PC] بڵاوبكرێته‌وه یاریه‌كه له كۆنگره‌ی E3 ۲۰۱٦ دا ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا (دیمۆ)ه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه له‌به‌شێك له شێوازی یاریكردنه‌كه‌ی پێكهاتبوو. ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه زۆر جیاوازتره له به‌شه‌كانی پێشووی Resident Evil به‌وه‌ی چیتر زۆمبی له‌یاریه‌كه بوونی نیه و یاریه‌كه بۆته شێوازی كه‌سی یه‌كه‌م واتا نا‌توانیت ئه‌و كه‌سه ببینیت كه‌یاری پێده‌كه‌یت هه‌روه‌ها چیرۆكی یاریه‌كه گۆڕانگاری زۆری تێدا كراوه هه‌رچه‌نده تا ئێستا چیرۆكه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵام هه‌روه‌ك له دیمۆكهدا دیاره كه‌وا باس له خانوویه‌كی كۆن ده‌كات كه چه‌ند ڕووداوێكی سه‌یری تێدا ڕوویداوه و سێ كه‌سیش كه كارمه‌ندن له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی و به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنه ده‌چنه ئه‌و شوێنه به‌ڵام نازانن كه‌چه‌نده‌ها بونه‌وه‌ری دڕنده له‌و شوێنه‌دا بوونی هه‌یه و تۆش ده‌بێت خۆت له ده‌ستی ئه‌و دڕندانه ڕزگاربكه‌یت سه‌باره‌ت به شێوازی یاریكردن ئه‌وا تۆ كۆنتڕۆڵی ته‌واوت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی ناو یاریه‌كه ده‌بێت وه‌كو كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و هه‌ڵگرتن و دروستكردنی كه‌لوپه‌ل و به‌كارهێنانی بۆ شه‌ڕكردن و خۆپاراستن وه گه‌شه‌پێده‌رانی یاریه‌كه ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند كه‌له‌م به‌شه‌دا هیچ جۆره چه‌كێك بوونی نیه كه له‌به‌شه‌كانی پێشوودا بوونی هه‌بوو وه هه‌روه‌ها مه‌ته‌ڵیش بوونی هه‌یه كه پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه نهێنیه‌كان و خۆڕزگاركردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دڕنده‌كان .
دیمۆی یاری Resident Evil 7 :
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.