بابەتی گرینگ 3, ئاب 2016

پێداچوونەوە و گفتوگۆیەکی تایبەت بۆ گالاکسی نۆت۷، ڕەخنە و نوێکاریەکان!

1470222687181

لە پاش ئەوەی بە وردترین و نوێترین و خێراترین شێوە ڕووماڵی کۆنگرەکەی سامسۆنگمان گواستەوە، تایبەتمەندیەکان هەموو گەشتنە بەر دیدەتان، لە دوای تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە کە لەبەر چاوی هەمووان ڕوونە، ویستم بابەتێک بکەمەوە بۆ چەند پرسێک دەربارەی پێشکەوتنەکانی ئەو مۆبایلە و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئێوە ئەگەر بتانەوێت مۆبایلەکە بکڕن.

20160802_194310
لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر بۆ نمایشکردنی مۆبایلەکە و بەو مانایەی کە زنجیرەکەی نۆت ناوازەن، مۆبایلە نوێیەکە بە چەند تایبەتمەندیەکی جیاواز لەوانی تر ناسێنرا، لێرە ئەو گۆڕانکاریە بەرچاوانەی مۆبایلەکە دەخەینە ڕوو:

  • تەکنەلۆژیای Vulkan تایبەتمەندیەکی جیاواز لەوانی تر و بوونی ئەم تایبەتمەندیە بۆ یەکەمجار لەم مۆبایلە، ئەویش شێوازێکی نوێ دەدات بە یاریکردن بە شێوەی سێ دووری و کەمێک هاوشێوەی ئامێرێکی ڤیدیۆیی تەواو دەردەکەوێت! ئەمەش بە نموونەیەکی یاری Need For Speed No Limited دەردەکەوێت و کۆمپانیای سامسۆنگ بە تەواوی جەختی لێکردەوە.

note-7-gaming-720x375

  • زیاد کردنی تایبەتمەندی دژە ئاو بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی نۆت، مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەیەکە بە پلەی IP68 هاوشێوەی S7، لە نوێکاریەکەدا بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی دژە ئاو لە مۆبایلەکانی Noteـی سامسۆنگ ئەوەیە کە پێنوسە بەهێزەکەشی دژە ئاوە!

galaxy-note7_video

  • کۆمپانیای کۆرنینج هێندە نیە کە نەوەی نوێی تەکنەلۆژیای Gorilla Glassـی ڕاگەیاندووە ئەویش بە بەهێزترین تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە دادەنرێت، ئەویش Gorilla Glass 5ـە کە لە نەم نەوەی نۆت دا بەر جەستە کراوە، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە مۆبایلەکانی گالاکسی و پێم وایە گۆڕانکاریەکی باشە بۆ بەهێزی و خۆڕاگرتن لەبەردەم ڕووشانی ڕوونمادا، بەو پێی کۆمپانیای سامسۆنگ خاوەنی پشکی لە ٣٠%ـی کۆمپانیای ناوبراوە بۆی هەیە تا ساڵی ٢٠٢٢ تەکنەلۆژیاکانی کۆمپانیای کۆڕنینج لە مۆبایلەکانی دا بەکار بهێنێت!

corning-gorilla-glass-5-610x458

  • بێگوومان لە گرنگترین پرس و لە زۆرترین باسکراوەکان و تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە، تایبەتمەندی Iris Scannerـە، داهێنانێکی نوێ و تا ڕادەیەک باش بوو لە تەکنەلۆژیای مۆبایلە هۆشمەندەکاندا، شتێکی باش دەبێت وە توانای کردنەوەشی خێرایە، ئاسانکاریەک دەکات بۆ بەکارهێنەر بۆ ئەوەی بێ ئەوەی دەستەکانی بجوڵێنیت مۆبایلەکە بکاتەوە.

1470222999191

  • لە باشترین تایبەتمەندیەکان هەڵگری تایبەتمەندیەکی دەرچەی USB لە جۆری تایپ Cـیە بۆ یەکەمجار لە زنجیرەکانی گالاکسیدا، ئەمەش ئاسانکاریەک بەرچاو دەکات بۆ بەکارهێنەر، ئاسانکاریەکەش ئەوەیە دەتوانیت زانیاری و وێنە و نەرمەکاڵاکانی مۆبایلەکە بە ئاسانی و بە خێرایی بگوازیتەوە بۆ مۆبایلێکی تر لە ڕێگەی USB یەوە.

20160803_150239

  • گۆڕانکاری له پێنوسی مۆبایلەکەدا کە لە ڕووی هەستەوەر و جووڵەدا زیرەکتر کراوە، بە شێوەیەک دەتوانی وێنەیەکی هونەری پێ بکێشیت بێ ئەوەی بە کارهێنەر بێزار بکات، لێرەدا من دەڵێم گۆڕانکاریەکی یەکجار باش بوو، بەڵکو پێویستیش بوو چونکە نۆت بە پێنوسەکەیدا بەهێز و ناسراوە وهەتا چەندێک سامسۆنگ هەوڵ بدات بۆ باشتر کردنی پێنوسەکەی ئەوا بێگوومان نۆتە نوێیەکان جیاوازتر لەوانی تر دەردەکەون. با هەر لەسەر پرسی پێنوس بمێنینەوە چونکە خاوەن دوو نوێکاری ترە، یەکەمیان ئەوەی کە دەتوانیت وەرگێڕانی خێرا بکەیت بە دەستنیشانکردنی نوسینەکان کە دەتوانین بڵێین شتێکی نوێیە بەڵام زۆر پێویست نیە!، ئاسانکاریەک دەکات بۆ مان بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانرێت بە پەنجەی دەستی خۆت هەمان ئەرک ئەنجام بدەیت!، تایبەتمەندی دووەم ئەوەیە بڕینی ئەو بەشەی دەتەوێت لە پەڕگەیەک یان ڤیدیۆیەک، کاتێک دەتەوێت تەنها بەشێک یان هەموو بەشەکە هاوبەشی پێبکەیت! لێرە دەتوانین بڵێین شتێکی نوێ و بەسوودە بە ڕادەیەک پێویستیەکی باشمان پێی دەبێت.

AEM_KV_gold

  • خاوەنی چوار ڕەنگی ناوازە و سەرنج ڕاکێش و لەگەڵ هەر یەکێکیاندا خاوەن Home screenـی جیاواز بە پاشبنەمای تایبەت بە هەر ڕەنگێکی مۆبایلەکە! جیاواز لە هەر مۆبایلێکی تری نۆت و زنجیرەکانی تر! جیاوازیەک و توخمێکی جیاواز دەدات بە چاوی بەکارهێنەر.

Samsung-Galaxy-Note-7-Color-Options-4-752x490

  • سێ تایبەتمەندی تری نۆت ۷ کە لە مۆبایلی پێشووی نۆت جیادەکاتەوە ئەوەیە کە نۆت ۷ توانای خوێندنەوەی بیرگەی دەرەکی هەیە، لە کاتێکدا فراوانی بیرگە ناوەکیەکەی ٦٤ گێگابایتە! دیارترین گۆڕانکاریش لە باتریدا ئەوەیە کە نۆت۷ـی نوێ ۳٥۰۰ میلی ئەمپێرە و لە کاتێکدا نۆت ٥ تەنها ۳۰۰۰ میلی ئەمپێرە.

20160803_150329 20160803_150312

  • دەربارەی دیزاینی نۆت ٧ لێرەدا جیاوازیەکی دیار هەیە لەگەڵ مۆبایلەکانی تری Note، ئەویش خاوەن دوو لای چەماوەیی و جوان بەخش، ئەم پرسەش لە گرنگترینەکان بوو، هەروەها دەربارەی قەبارە و ڕوونمای مۆبایلەکە، بە هەمان قەبارەی ڕوونما و هەمان ڕوونی لەگەڵ Note 5 دەناسرێت.

samsung-note-7-0002.0

  • پاکەتی گالاکسی نۆت ۷ جیاواز لە گالاکسیەکانی تر خاوەن باشترین کەلوپەلە، چی له ناو پاکەتی نۆت۷ دا هەیە؟:

1470224622318

14702247860741470224451501

دەتوانین لێرەوە ڕەخنەکان دەست پێبکەین بەوەی کە هەوادارانی سامسۆنگ چاوەڕێی شتی زیاتر بوون بە تایبەت لە ڕووی پڕۆسێسەر و باشترکردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە، بە تایبەت چاوەڕوانی لە زۆرکردنی ڕامی مۆبایلەکە بەو مانایەی هەمیشە سامسۆنگ لە ڕووی رەقەکاڵاوە زۆرباشە و چاوەڕوانی باشتری لێدەکرا، ئەوەش ناڵێین بووەتە کێشە بەڵام زۆرینەی هەوادارانی کۆمپانیاکە چاوەڕێی ئەوە بوون، بەتایبەت پاش بینینی هەواڵێکی پێشبینی کراو کە دەیوت ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە زیاتر گەشەی پێدراوە! لە جیاتی ئەوەی پێشبینیەکان سەربکەوێت، بەڵکو هەمان جۆری پڕۆسێسەر و ژمارەی ڕام ڕاگەیاندرا ئەویش پڕۆسێسەری ٨۲۰ سناپدراگۆن و ڕامی ٤ گێگابایتی، بەڵام لێرەدا جێگەی بەبیرهێنانەوەیە کە Note7 لە هەمان کاتدا خاوەن یەکێک لە باشترین پڕۆسێسەرەکانی جیهانە ئەویش Exynos 8890ی سامسۆنگە!

camera

ئەو شتەی سامسۆنگی زۆر خۆشەویست کردبوو لای هەواداران ئەویش ئەوەبوو کە سامسۆنگ هەمیشە لە نوێکاری و باشترکردنی کامێرا بوو، بەو مانایەی هەمیشە پێشدەکەوت لە کامێرادا و لە ڕابردووشدا هەرگیز کامێرایەکی خراپی نەبووە، هەر چەندە نۆت ۷ کامێراکەی لە نۆتی پێشوو باشترە، بەڵام توانای کامێراکەی هاوسەنگە لەگەڵ S7 خاوەن هەمان کامێرا و هەمان هەستەوەری S7ـە! ئەمەش دەبێتە ڕەخنەیەکی ئێمە و چەند پرسێک ئایا بۆچی سامسۆنگ کامێراکەی باشتر نەکرد؟ ئایا چاوەڕێی نەوەیەکی ترە بۆ ئەوەی کامێرا باشەکەی بخاتە سەر؟ باشە ئەی Note 7 گرنگ نەبوو؟ وەڵام بۆ ئێوە جێدێڵین.

ئێوەش دەتوانن لە بەشی لێدوان گفتوگۆ لەسەر پرسەکە بکەن و گفتوگۆیەکی زۆرباش و بەرچاو ڕوونی بکەین بۆ هەموو ئەندامانی کەی ئای تی ئێن!

تاگەکان سامسۆنگ کۆنگرە
بۆچونی تۆ