بابەتی گرینگ
4, ئاب 2016
چۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئامێرەکانی سۆنی کاتێک وشەی نهێنیمان بیرچووەوە!
لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەکەین چۆن وشەی نهێنی لاببەین یان قوفڵی ئامێرە سۆنیەکەمان بکەینەوە کاتێک لە بیرمان دەچێت چ وشەیەکی نهێنیمان داناوە، تێبینی ئەوەمان کردبوو کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکانی سۆنی وەکو مۆبایل و تابلێت ئەم کێشەیەیان توش دەبوو.
بۆ ئەم کێشەیەش ڕێگەی فۆڕمات دەگرینە بەر چونکە باشترین چارەسەریەتی، وە لێرەشدا باسی ئەوە دەکەین چۆن بە باشترین شێوە فۆڕماتی بکەین، پێویستمان بەمانە دەبێت:
- کۆمپیوتەر
- نەرمەکاڵای فەرمی کۆمپانیای سۆنی بەناوی Sony Xperia Companion کە تایبەتە بە کێشە و پشتگیریەکان بۆ مۆبایلەکانی سۆنی، پێویستە لە کۆمپیوتەرەکەت هەتبێت (کرتە بکە بۆ داگرتنی نەرمەکاڵاکە)
- پەیوەستکەرێکی USB
دوای ئەوەی کە نەرمەکاڵاکەمان داگرت، سەرەتا نەرمەکاڵاکە دەکەینەوە، بەم شێوەیە چوارچێوەیەکمان بۆ دەکرێتەوە:

دوای ئەوەی نەرمەکاڵاکەمان دامەزراند و چووینە ناویەوە، وەکو دەبینن بەو شێوەیەی سەرەوە چەند هەڵبژاردەیەکمان هەیە، لەوانە نوێکردنەوەی نەرمەواڵە و چاککاری نەرمەواڵە و Xperia Transfer، ئێمە لێرەدا پێویستە نەرمەواڵە (Software) چاککاریەکی بکەینەوە کە وەکو سەرەتا بێتەوە دەستمان، لێرەدا هەڵبژاردەی Software repair هەڵدەبژێرین.
پاشان بەم شێوەیە چوارچێوەیەکی ترمان بۆ دەکرێتەوە:

وەکو دەبینین لە دێڕی یەکەم نوسراوە To repair and Xperia click here، ئێمە لێرەدا کرتە لە Here دەکەین تاکو کرداری فۆڕماتەکە ئەنجام بدەین، پاشان چوارچێوەیەکمان بەم شێوەیە بۆ دەکرێتەوە:

وەکو دەبینین چەند ئاگاداریەک دەکات کە دەڵێت پێویستە باتری ئامێرەکەمان لە %٨۰ کەمتر نەبێت، وە کۆمپیوتەرەکەشمان لە کاتی چاککارییەکە نەکوژێتەوە. ئێمە دوای ئەوە کرتە لە Next دەکەین لای ڕاستەوه، پاشان چوارچێوەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە دەبینین ڕێنماییەکی گرنگی تری تێدایە ئەویش ئەوەیە پێویستە هەژماری گووگڵ و وشەی نهێنی هەژمارەکەمان لە بیر مابێت، چونکە ئەگەر وەشانەکەت مارشماڵۆو بێت و فۆڕماتت کرد، ئەوە پێش ئەوەی مۆبایلەکە چالاک بکەیت داوای تۆمارکردنی هەژمارەکەت دەکات، ئەگەر لە بیرت کردبێت تووشی کێشەیەکی تر دەبیت، ڕێنماییەکەش بەم شێوەیەیە:

بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوەش ئەنجام بدەین دەبێت لە خوار ڕوونکردنەوەکەدا نیشانەیەک لە Yes I know my google account mobile و کرتە لە بەشی Next دەکەین و بەم شێوەیە ئەم هەنگاوەش تێدەپەڕێنین و چوارچێوەیەکی نوێمان بۆ دەکرێتەوە، لێرەدا لاکێشەیەک بە خێرایی پڕ دەبێتەوە و پاشان چوارچێوەیەکی نوێمان بۆ دەکرێتەوە.
ڕێنماییەکان بۆ پەیوەستکردنی ئامێرەکەمان بە کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵاکەوە:

لەم بەشەدا کە ڕێنمایی پەیوەست کردنی تێدایە، ئامێرەکەمان دەهێنین، لێرەدا پەنجە لەسەر دووگمەی زیادکردنی دەنگ ڕادەگرین، لەم کاتەدا پەنجەت با لەسەر دووگمەکە بمێنێتەوە و لە هەمان کاتدا وایەری USB یەکەمان دەهێنین و دەیکەین بە دەرچەی مۆبایلەکەوە، پەنجەت با هەر لەسەر دووگمەی دەنگ زیادکردنەکە بمێنێتەوە و تا لە بەرنامەکەماندا نیشانی دەدات کە پەیوەست بووە و لاکێشەیەکمان نیشان دەدات بەم شێوەیە کە لە دۆخی پڕبوونەوەدایە:

ئێستا ئێمه چاوەڕێ دەکەین تاکو لاکێشەکە بە تەواوی پڕ ببێتەوه

لە پاش ئەوەی لاکێشەکەمان بەتەواوی پڕ بووەیەوە، USBـیەکە له مۆبایلەکەمان دەردەهێنین و مۆبایلەکەمان فۆڕمات بووە، مۆبایلەکەت پێبکە و چالاکی بکەوە وەکو سەرەتا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.