ئەندرۆید 9, ئاب 2016

مۆبایلەکەت بپشکنە: نزیکەی یەک ملیار مۆبایلی هۆشمەندی ئەندرۆید لە ژێر مەترسی هاک دایە

QuadRooter-880x466

ڵێکۆلەرەوەکانی ئاسایش لە کۆمپانیای Check Point کە تایبەتە بە ئاسایشی مۆبایلە هۆشمەندەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کار دەکەن و جۆری پڕۆسێسەرەکانیان هی کۆمپانیای کوالکۆمە تووشی مەترسی هاک کردن بوونەتەوە و ئەو مەترسیەش ناونراوە بە  QuadRooter.

کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە جگە لەو ٩٠٠ ملیۆن مۆبایلە هۆشمەندە ئەو ڤایرۆسە دووچاری تابلێت و مۆبایلی گەلاکسی ئێس ٧ و بلاکبێری DTEK50 بووە کە ئەمانە یەکێکن لە مۆبایلە هەرە پارێزراوەکان لە ڕووی کەلێن و دەرچە ئاسایشییەکان.

ئەو هەڵەیە یان ئەو ڤایرۆسە کۆنتڕۆڵی تەواوی ئامێرەکەت یان تابلێتەکەت دەکات کە بە کاری دەهێنیت و ڕاستەوخۆ داتا و زانیارییەکانت کە تایبەتن بە خۆت دەگوازێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە درووستکەری ئەو ڤایرۆسەن، وە ئەو ڤایرۆسە لە کاتێک تووشی ئامێرەکانمان دەبێت ئەگەر هاتوو چەند ئەپێکی نا فەرمییەکانمان داگرتبێت لەسەر ئامێرەکانمان بێ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ کۆگای فەرمی گوگڵ پلەی.

هەروەها کۆمپانیای Check Point ئاماژەی بەوە داوە لە مانگی ڕابردوو کۆمپانیای گوگڵ و کوالکۆم کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرەکانی سناپدراگۆن ئاگادار کردۆتەوە لە ٤ هەڵەی ئایشی کە یارمەتیدەری هاککەران دەدەن لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی دەستیان بگات بە مۆبایلە هۆشمەندەکان و دەتا و زانیاری کەسی و تایبەتی کەسەکان بە دەست بهێنن، وە ٣ لەم هەڵانە چارەسەر کراوە لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە بە هۆی ناردنی چەند نوێکارییەکی سیستەم بۆ پاڕێزگاری بەکارهێنەران، وە یەک هەڵەی تریش لە مانگی داهاتوو لە ڕێگەی ناردنی نوێکارییەکی تر بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید چارەسەر دەکرێت.

تۆی بەکارهێنەریش دەتوانی لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە QuadRooter Scanner پشکنین بۆ مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت بکەیت بزانیت ئایا دووچاری ئەو ڤایرۆسە بوویت یاخوود نا.

ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆی بەکارهێنەر ئەوەیە کە ئەپەکان ڕاستەوخۆ لە کۆگای گوگڵ پلەی داگرن بۆ ئەوەی دوور بن لەو کێشانە و دووچاری هاککردن نەبنەوە.

بۆچونی تۆ