ئای ئۆ ئێس 9, ئاب 2016

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە شاشەی مۆبایلەکەت تۆمار بکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری iOS

maxresdefault

کۆتای مانگی ڕابردوو یەکێک لە باشترین ئەپەکان کە بۆ تۆمار کردنی شاشەی مۆبایلەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێسی کۆمپانیای ئەپڵ بەکاردێت خرایە فرۆشگای ئەپەکانی ئەم کۆمپانیایە کە ئەوەش تا ڕادەیەک دڵ خۆشی لای بەکارهێنەران درووست کرد چونکە کۆمپانیای ئەپڵ ڕێگە نادات ئەم ئەپانە بەرز بکرێنەوە بۆ فرۆشگاکەی و خێرا دەیانسڕێتەوە، و پێشترین چەند ئەپێک بەرز کراونەتەوە بۆ فرۆشگای ئەپڵ بەڵام خێرا سڕاونتەوە لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە.

ئەپەکە بە ناوی BB Recـە کە دەتوانی زۆر بە ئاسانی شاشەی مۆبایلەکانمانی پێ تۆمار بکەین، و پێویست بە ڕوونکردنەوەی ئەپەکە ناکات چونکە زۆر ئاسانە بەکارهێنانی.

بۆچونی تۆ