ئەندرۆید
9, ئاب 2016
یاری ناوداری Botanicula بۆ مۆبایلەکەت دابگرە و چیرۆکەکەی بخوێنەوە!

یاری بەهێزی بۆتانیکولا یاریەکی سەرکەشی ناوازەیە، خاوەنی چەندین خەڵاتە وەک: یاری ساڵ، بەهێزترین چیرۆک، یەکێک لە بەهێزترین تۆماری دەنگی یاریەکان.
كەسایەتیەكان بریتین لە پێنج سەرکەشی چەند بوونەوەرێکی سەیر، لە ناو جیهانێکی سەیردان و هەمیشە لە خۆ دەربازکردنن لە دەست بونەوەرە دڕندەکان.
- كەسایەتی یەکەم ناوی (Mr Lantern)ـە و دروستکراوێکی بچووکی ڕەنگ پڕتەقاڵیە، توانای مژینی تۆوەکانی هەیە ئەمەش وای لێدەکات بەهێز بێت و گەشە بکات.
كەسایەتی دووەم بەناوی Mushroomـە و یەکەم خانمی ئەم گرووپەیە و کەمێک درێژترە لەوانی تر، توانای لەبەرگرتنەوەی خۆی هەیە بۆ چەند بەشێکی هاوجووت و یەکسان!

- کەسایەتی سێیەم بە ناوی (Mr poppy head) ەو لە بەهێزترینی گرووپەکەیە!

- چوارەم ئەندامی گرووپەکە جیاوازترە لەوانی تر ئەویش خاوەنی چەندین قۆڵی سەیرە! (Mr.Twige) خاوەن توانایەکی سەیری شاراوەیە!

- کۆتا ئەندام لە گرووپەکە زۆر بچووکە، بەڵام (Mr. Feather) توانای فڕینێکی باشی هەیە و ڕزگارکەرێکی باش دەبێت بۆ هاوڕێکانی.

لە جیهانی یاریەکەدا ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژ هەیە، ڕێگای شاراوە کە ۱٥۰ شوێنی جیاواز لە خۆ دەگرێت! گرووپەکە بە پێشەوایەتی Mr. lantern هەمیشە بە دوای یەکەوەن و سەرکەشیەکانی خۆیان و چەند دیمەنێکی کۆمیدی سەرنج ڕاکێش دەبەخشن، چەندین فێڵ بە کاردێنن تەنها بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەک ڕزگاریان ببێت!ئەم یارییە چوار ساڵ و چوار مانگ لەمەوبەر لە لایەن کۆمپانیای (Amanita Disign) بڵاوکرایەوە کە یاریەکەی بە شێوەیەکی ناوازە دیزاین کردووە! بۆ سیستەمەکانی: ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، لینۆکس، ویندۆز وەشێندراوه بە نرخی ٤.۹۹ دۆلارە، لێرە دەتوانین بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕێنماییتان بکەین بۆ داگرتنی یاریەکە بە خۆڕایی.
بەستەری داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید:
بەستەری apk: كليك له داگرتن بكه
بەستەری پەڕگەی داتا: http://goo.gl/IGrdR3
بۆ چالاک کردنی یاریەکە پێویستە سەرەتا بەرنامەی Za Archiverت هەبێت بۆ کردنەوەی داتاکەمان چونکە لە پەڕگەی جۆری Zipـە . داگرتنی za archiver:داگرتن
ئەو پەڕگەیەی کە Extract ت کرد واتا لە پەڕگەی زیپ دەرتهێنا، پێویستە بیخەیتە ناو پەڕگەی Obb لە پەڕگەی Android، پاشان بڕۆ یاری بکە!
چەند دیمەنێکی ناوازەی یاریەکە:
خۆ دەرباز کردن لە جاڵجاڵۆکەیەکی سەیر!





محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.