بابەتی گرینگ 9, ئاب 2016

چۆنیەتى بەدەستهێنانى نوێکردنەوەى (Windows 10 Anniversary)!

windows-anniversary-update-644x373

دواى ئەوەى لە ٣٠ى ئازارى ئەمساڵ کۆمپانیاى (مایکرۆسۆفت) لە کۆنگرەى ساڵانەى خۆى بەناوى Build 2016 باسى لە وەشاندنى نوێکردنەوەیەک کرد بەناوى (Windows 10 Anniversary) بەبۆنەى ساڵیادى بڵاوکردنەوەى (ویندۆز ١٠)ەوە، دواجار و هەفتەیەک لەمەوبەر ٢ى ئاب کۆمپانیاکە بەفەرمى دەستى بە وەشاندنى نوێکردنەوەکە کرد.

لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتى بەدەستهێنانى ئەم نوێکردنەوەیە دەکەین بە دوو ڕێگەى سەرکەوتوو بۆ ئەوانەى کەوا تاوەکو ئێستا بەدەستیان نەگەشتووە، فەرموون لەگەڵمان بن:

پێش ئەوەى ئەم دوو ڕێگەیەى خوارەوە تاقیبکەیتەوە دڵنیابە لەوەى کەوا لەبەشى (Windows Update)ى کۆمپیوتەرەکەت نوێکردنەوەکەت بەدەست گەشتووە یاخود نەخێر، بەم شێوەیەى خوارەوە:

١. سەرەتا لە لیستى (ستارت) بڕۆ بەشى ڕێکخستنەکانى کۆمپیوتەرەکەت یاخو هەردوو دوگمەى ویندۆز+پیتى I لەسەر تەختە کلیلەکەت دابگرە.

٢. دواتر بڕۆ بەشى (Update & Security) و کرتە لە (Chek for Updates) بکە.

ئەگەر نوێکردنەوەکە بەردەست بوو ئەوا خۆى دەست دەکات بە داگرتنى و ئەگەر بەردەستیش نەبوو (وەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە) ئەوا دەتوانیت چاوەڕوان بیت تا بەدەستت دەگات یاخود بەم ٢ ڕێگەیەى کە لە خوارەوە باسى دەکەین نوێکردنەوەکە بەدەست بخەیت!

check-updates-windows-10

  • ڕێگەکانى چنگخستنى نوێکردنەوەى ویندۆز ١٠ ئەنیڤێرسەرى:

١. ڕێگەى (Media Creation Tool):

هەنگاوى یەکەم: میدیا کرەیشن توڵ دابگرە: داگرتن

هەنگاوى دووهەم: نەرمەکاڵاکە بکەرەوە و چاوەڕوان بە تا ئامادە دەبێت دواتر هەڵبژاردەى Upgrade this PC now هەڵبژێرە و کرتە لە Next بکە.

10aniv3

هەنگاوى سێهەم: چاوەڕێ بکە تاکو نوێکردنەوەکە دادەگیرێت.

10aniv6

هەنگاوى چوارەم: دواى تەواوبوونى داگرتنەکە و پێش ئەوەى نوێکردنەوەکە دابەزێنیت، دڵنیابە لەوەى کەوا هەڵبژاردەى Keep personal files and apps هەڵبژێرداروە بۆ ئەوەى گشت پەڕگەکانت پارێزراوبێت، ئەگەر هەڵنەبژێردرابوو دەتوانیت هەڵیبژێریت لە بەشى Change what to keep دواتر کرتە لە Install بکە.

keep-apps-files-windows-10-upgrade

دواى ئەنجامدانى کردارەکان بەسەرکەوتوویی، چاوەڕێ بکە تا نوێکردنەوەکە لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرێت و جێگیردەبێت، کە خێراى ئەم کردارە پەیوەستە بە خێرایی کۆمپیوتەرەکەتەوە.

٢. ڕێگەى (Update Asistant):

هەنگاوى یەکەم: نەرمەکالاکە دابگرە لە پێگەى فەرمى مایکرۆسۆفتەوە: داگرتن

Update-Assistant11

هەنگاوى دووهەم: دواى داگرتنى نەرمەکاڵاکە بکەرەوە و کرتە لە Update Now بکە.

Update-Assistant3

هەنگاوى سێهەم: نەرمەکاڵاکە دەستدەکات بە پشکنینى ئامێرەکەت تاوەکو بزانێت مەرجەکانى دامەزراندنى نوێکردنەوەکە لە ئامێرەکەتدا هەیە یاخود نییە لە ڕووى پرۆسێسەر و رام و فراوانى بیرگەوە، ئەگەر ئامێرەکەت هەرسێ مەرجەکەى تێدابوو و سێ ڕاستە سەوزەکەت بینى ئەوا کرتە لە Next بکە بۆ بەردەوامبوونى چالاکیەکە.

Update-Assistant6

هەنگاوى چوارەم: نەرمەکاڵاکە خۆکارانە نوێکردنەوەکە دادەگرێت و ئامادەى دەکات بۆ دامەزراندن.

Update-Assistant7

هەنگاوى پێنجەم: دواى تەواوبوونى داگرتنەکە کرتە لە Restart Now بکە بۆ تەواوبوونى چالاکیەکە و جێگیرکردنى نوێکردنەوەکە لەسەر ئامێرەکەت.

Update-Assistant8


تێبینی: تۆى بەڕێز سەرپشکیت لە دیاریکردنى هەر ڕێگەیەک لەم دوو ڕێگەیەى سەرەوە بۆ داگرتنى نوێکردنەوەکە و دامەزراندنى.
بۆچونی تۆ