بابەتی گرینگ
10, ئاب 2016
سامسۆنگ مۆبایلی Z2 کە بە سیستەمی وەگەڕخەری تایزن کار دەکات و بە نرخی ٧٠$ ڕاگەیاند

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری بە فەرمی ٣ جۆر مۆبایلی هۆشمەندی ڕاگەیاند کە بە سیستەمی وەگەڕخەری تایزن کار دەکەن و بەم نزیکانە لە چەند وڵاتێکی عەرەبی بە نرخێکی زۆر هەرزان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
ئەمەی خوارەوەش تایبەتمەندی یەکێک لەو سێ جۆر مۆبایلە هۆشمەندەکە کە ناوی Z2ـە:
ڕوونماکەی قەبارەکەی ٣.٩٧ ئینچە بە ڕوونی 800*480 پیکسڵ و خێرایی پڕۆسێسەرەکەی ١.٥ گێگاهێرتزە، وە ڕامەکەی ١ گێگابایتە و قەبارەی یادگای نێوخۆیی ٨ گێگابایتە.
کامێرای ئەو مۆبایلە ٥ مێگاپیکسڵە بە ڕوونی VGA وە هێزی باتریەکەی ١٥٠٠ ملی ئەمپێرە وە ئەمەش تەواو گونجاوە بۆ کار پێکردنی مۆبایلێک لەو جۆر تایبەتمەندییە، وە ئەم مۆبایلە پشتگیرە لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G LTE و دەست نیشانکردنی جوگرافی شوێنەکان GPS دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ٢.٤ تایزن کار دەکات.
ئەم مۆبایلە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سعودیا و ئیماڕات بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن وە لە وڵاتانی تورکیا و ئەندۆنیسیاش لە ١١ ئەم مانگەوە بە نرخی ٧٠$ـی ئەمریکی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.