ئاسایشی ئەلیکترۆنی
12, ئاب 2016
بەفەرمی لەلایەن گەنجێكی شاری هەڵەبجە زمانی كوردی بۆ نەرمەکاڵایەکی دژەلۆگەری بەناوبانگ زیادكرا

لەلایەن گەنجێكی شاری هەڵەبجە زمانی كوردی بۆ نەرمەکاڵایەکی دژەلۆگەری بەناوبانگ زیادكرا، بلال علی محمد، گه‌نجێكی شاری ههڵهبجهیە و توانیویه‌تی زمانی كوردی بۆ نەرمەکاڵای (زیمانا ئه‌نتی لۆگه‌ر) زیاد بکات، دوای ئەم هەنگاوە لەلایەن كۆمپانیای زیمانا کۆدی چالاککردنی نەرمەکاڵاکە کرایە دیاری بۆ بەڕێزیان، بلال لە وته‌یه‌كیدا بۆ تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی ڕایگه‌یاند: “سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیم كرد به كۆمپانیاكه‌وه و پێم راگه‌یاندن كه من زمانی كوردیم زیادكردووه بۆ نەرمەکاڵایەکەتان، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر كورد هه‌ن كارده‌كه‌ن به‌و نەرمەکاڵایە بۆیه پێم باشبوو زمانی كوردی دابنێم ئه‌گه‌ر بتوانن هاوكارم بن ئه‌وا زمانی كوردییهكهتان بۆ دەنێرم و پێم خۆشه له وەشانی نوێی نەرمەکاڵاکەتان جێگیری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێده‌ری كۆمپانیای زیمانا بوو كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربری ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت بۆمان بكه‌یته كوردی ئه‌وا ئێمه كۆدی چالاككردنی نەرمەکاڵاکەت پێ ئه‌ده‌ین به درێژایی ژیان سود لە نەرمەکاڵایەکە وەربگریت، واته بۆ 100 ساڵ كارده‌كات ئه‌و كۆده ، وه جاری یه‌كه‌م به‌م شێوەیە هاوكاریان كردم و منیش بۆم نارد تاوەکو زیادی بكه‌ن دواتر لەلایەن کۆمپانیاکەوە كردمیانه ئه‌ندامی گروپی به‌شی وه‌رگێران و له‌گه‌ل بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیاكه له وڵاتی بۆسنه و هه‌رسك قسه‌م كرد به‌ناوی Armagan Tugsal كه ئه‌ویش پێی راگه‌یاندم كۆدی چالاككردنی نەرمەکاڵاکەت پێ دەبەخشم و دواجار كۆده‌كه‌م داخڵ كرد و نەرمەکاڵاکەم بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ بۆ چالاككرا.
کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناوی پێگەی سەرەکی نەرمەکاڵاکە
- بەناوی دەستەی بەرێوەبەرانی کەی ئای تی ئێن دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز بلال علی محمد دەکەین هیوادارین بەردەم بێت لە خزمەتکردن بە زمانی شیرینی کوردی دووبارە بەهیوای سەرکەوتن.