ئای ئۆ ئێس
16, ئاب 2016
کۆمپانیای گوگڵ بە فەرمی ئەپی Duo تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند

لە کۆتاییدا کۆمپانیای گوگڵ بڕیاریدا بە فەرمی ئەپی Duo بە فەرمی بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بوەشێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە پێش ٣ مانگ ئەم ئەپە لە میانەی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گوگڵ ناسێنرا.
ئەپە زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان و ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی، وە پێویست بە ژمارەی مۆبایل دەکات بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆیی چونکە ئەم ئەپە خاوەنی تایبەتمەندی knock knock.
کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاندووە کە ئەم ئەپە لە ڕووی ئاسایشەوە تەواو پارێزراوە بە پێوانەیی webRTC و QUIC کە کار دەکات بە کۆمەڵێک زنجیرەی بەرز بۆ ئەو هێلانەی لاوازن و دەتوانی خۆی بگونجێنێ و باشترین جۆری پەیوەندی ڤیدیۆیی فەراهەم بکات.
ئەپی Duo لە کۆگای ئەپەکانی گوگڵ پلەی.
ئەپی Duo لە کۆگای ئەپەکانی ئەپڵ ستۆر.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.