ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Prisma لە وەشانە نوێیەکەیدا کێشەیەکی چارەسەر کردووە

prisma-logo-with-art-background

پێشتر لە بابەتێکدا ئاماژەمان بە ئەپی Prisma دا و تایبەتمەندیە ناوازەکەییمان خستەڕوو، بۆ ئەوەی بەم ئەپە ئاشنا بن خوێنەری بابەتەکە بن (کرتە بکە)،  لەم بابەتەدا باسی وەشانێکی نوێی ئەم ئەپە دەکەین کە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا بڵاوکرایەوە.
لە وەشانە نوێیەکەی ئەم ئەپەدا چارەسەرێکی بەرچاو کراوە بۆ دانانی کاریگەری (Effect) بۆ وێنەکانتان، ئێوش لە بەشی لێدوانەکاندا چەندین سەرنجتان نوسیبوو سەبارەت بەم کێشەیە، ئەویش بۆ ئەوەی کاریگەرییەکمان بکردایە دەبووایە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەین و یاخود جاربەجار کاری نەدەکرد!
وەشانە نوێیەکە لە نوێکاریەکانیدا هاتووە کە دەتوانیت بە خێرایی ئیفێکت دابنێیت! ئەمەش کێشەیەک بوو بە ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمی Prismaـەوە چارەسەرکرا دوای ماوەیەکی زۆر کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

play store

18 ئاب، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498