10
ئەندرۆید 21, ئاب 2016

پێش ئەوەى مۆبایلێک بکڕیت ئەپى Mr.Phone دابگرە!

mr.phone

بێگومان ئارەزووى هەموو کڕیارێک پێش ئەوەى مۆبایلێکى هۆشمەندى نوێ بکڕێت بریتیە لەوەى کەوا مۆبایلێکى تایبەتمەند باش و گونجاو بکڕێت بەگوێرەى پێدوایستیەکانى خۆى، بەڵام هەڵبژاردنى مۆبایلێکى هۆشمەند لەنێو ئەو هەموو جۆرە جیاوازانەى لە ئێستادا هەیە بێگومان ئەگەر کارێکى گران نەبێت ئاسانیش نییە!

گشت کڕیارێک پێش بڕیاردان لە کڕینى هەر مۆبایلێک لە تایبەتمەندییەکانى دەکۆڵێتەوە بۆ ئەوەى بزانێت ئایا تایبەتمەندیاکانى بەدڵە و کارەکانى بەو مۆبایلە ڕاهى دەبێت؟! بۆ ئەمەش بێگومان پشت بە سەرچاوە هەمەجۆرەکانى ئینتەرنێت دەبەستێت یاخود پرسیار لە بارەى ئامێرەکەوە دەکات، بەهەرجۆرێک بێت کاتێکى زۆرى دەوێت بۆ دۆزینەوەى تایبەتمەندییەکانى ئامێرەکە و زۆربەرى جاریش بەشێوەیەکى پوخت چنگى ناکەوێت، بۆیە ئێمە لێرەدا دەمانەوێت ئەپڵیکەیشنى (Mr.Phone) بە ئێوە ئاشنا بکەین بۆ دۆزینەوەى تایبەتمەندییەکانى ئەو مۆبایلەى کە بەکاربەر دڵخوازیەتى!

ئەپى (Mr.Phone) خاوەن چەندان تایبەتمەندى بەرزە و بەکاربەر دەتوانێت لەڕێگەیەوە تەواوى تایبەتمەندییەکانى ئەو ئامێرە ببینێت کە دەیەوێت بیکڕێت، لەخوارەوەدا تایبەتمەندى ئەپەکە بخوێنەرەوە:

  • دەتوانیت تەنها بەنووسینى ناوى هەر مۆبایلێک تەواوى تایبەتمەندى و زانیارییەکانى وەدەست بخەیت بە شێوەیەکى پوخت، هاوکات دەتوانیت سەیرى چەندان وێنەى مۆبایلەکە بکەیت لە گشت لاکانەوە بەڕوونیەکى بەرز.
  • ئەپى ناوبراو بوار بە بەکاربەر دەدات تاوەکو بەراورد لەنێوان دوو جۆرى جیاوازى مۆبایلدا بکات و جیاوازییەکانیان بیبینێت.
  • بەکاربەر دەتوانێت تایبەتمەندى و زانیارییەکانى مۆبایلە دڵخوازەکەى زەخیرە بکات تاوەکو لەکاتێکى تردا بەبێ بوونى هێڵى ئینتەرنێت سەیرى بکاتەوە.

جێگەى باسە ئەپى (Mr.Phone) وەک یەکێک لەباشترین ئەپەکانى مانگى شوباتى ئەمساڵ هەڵبژێرداروە بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید و ستایشێکى باشى کراوە لەلایەن پێگە تەکنەلۆژیەکانەوە، لە ئێستادا ئەپەکە تەنها بۆ سیستەمى ئەندرۆید بەردەستە و بەکاربەرانى سیستەمەکە دەتوانن لە کۆگاى گوگڵ پلەى بەقەبارەى ٥،١ مێگابایت دایبگرن.

playstore icon DiyariSherzad

[appbox googleplay com.ezydev.phonecompare ]

بۆچونی تۆ