بابەتی گرینگ
22, ئاب 2016
کاتی دەرچوون و نرخی شاومی ڕێدمی نۆت ٤!

پێگەی تایم نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو کە شاومی لەم نزیکانەدا نوێترین مۆبایل ڕادەگەیەنێت کە بریتییە لە شاومی ڕێدمی نۆت ٤ و سێ ڕۆژی تر کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ۲٥ـی ئاب دەیخاتە بەردەم ڕۆژنامەنووسان و نووسەران.
وێنەی پاکەتی دزەپێکراوی مۆبایلەکە:

- وێنەکان جەخت له ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینچ دەکەنەوە، خراوەتە ڕوو کە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بە گشتی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە دەبن:
- پڕۆسێسەری مێدیا تێک Helio X20 بە خێرایی ۲ گێگاهێرتز
- باتری بە توانستی ٤۰۰۰ / ٤۱۰۰ میلی ئەمپێر
- بە وەشانی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٦.۰ ناسراو بە مارشماڵۆو و بە ڕووکاری تایبەتی MIUI کاردەکات!
- دوو جۆری بیرگەی ناوەکی بە فراوانی ٦٤/ ۱٦ گێگابایت
- دوو جۆری ڕام، ۲ گێگابایت بۆ جۆری بیرگەی ۱٦ وە جۆری ۳ گێگابایت بۆ جۆری ٦٤ گێگابایت
- کێش: ١٧٦ گرام
وێنەیەکی مۆبایلەکە کە خاوەن تایبەتمەندیەکانی سەرەوەیە:
ئەوه وتراوە کە نرخی مۆبایلەکە ۱٦۰$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت و بۆ یادگای ٦٤ گێگابایتی نرخی ١٨٠$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.