ئەندرۆید
24, ئاب 2016
ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی تر لەلایەن تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بە ناوی “فەرهەنگی کوردستان”

دوای ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی بەکارهێنەر و خوێنەری کورد و دروستکردنی کیبۆردێکی کوردی ڕێک و پێک و ناوازە، ئەمجارەشیان تۆڕەکە هەڵسا بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی تر بە ناوی “فەرهەنگی کوردستان”. فەرهەنگی کوردستان یەکێکە لەو فەرهەنگە نايابانەی کە کاری وەرگێڕانی (کوردی-ئینگلیزی)(ئینگلیزی-کوردی) دەکات بۆ بەکارهێنەر و نزیکەی ٦٠ هەزار وشە لەخۆ دەگرێت.
تایبەتمەندییەکانی ئەم فەرهەنگە:
- %١٠٠ بەخۆڕاییە.
- خۆت دەتوانی وشەی بۆ زیادبکەی، هەروەها دەتوانی مانای وشەکان زیاد و کەم و گۆرانکاریان تێدا بکەیت و لەبەرگیراوەیەکیشی بۆ ئێمە دێت.
- ئەو وشانەی بۆ ئێمە دێن، دوای پێداچوونەوە، ئێمە دووبارە بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرینەوە و ناوی تۆشی لەگەڵ بڵاودەکەینەوە.
- شێوازی خوێندنەوەی وشەکانی تێدایە بە رێنوسی کوردی و ئینگلیزی وە بە دەنگیش.
- بۆ زۆربەی وشەکان، نمونە لە رستەدا نیشاندراوە.
- کاتێک وشەیەک دەدۆزیەوە هاو واتاکانیشی دەتوانیت ببینی.
- دەتوانیت ئەو وشانەی بە دڵتن بیخەیتە لیستی دڵخوازەکان.
- گەر شارەزاییەکی باشت لە ئینگلیزیدا هەبێت دەتوانی داوای زانیاری ئەدمین بکەیت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بۆ هەموو بەکارهێنەران وشە زیاد و کەم بکەیت.
- کاتێک کە دەستدەکەی بە نوسین، ئەگەر وشەی ئینگلیزی بنوسی ئەوا مانای کوردیەکەت پێدەدات، وە ئەگەر کوردیش بنوسی ئینگلیزت پێدەدات، بەمەش فەرهەنگێکی دوو زمانە گۆڕکێیە.
لاپەڕەکانی ئەم فەرهەنگە:
- گەڕان لە وشەکان بە کوردی یان ئینگلیزی
- زیادکردن و گۆڕانکاری لە وشەکاندا
- بەشی وشە دڵخوازەکان
- یارمەتی و پەیوەندی
پەرەپێدەر و دیزاینەری ئەم فەرهەنگە ڕێباز ئەحمەد و یەکێکە لە دامەزنێنەرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، فەرهەنگەکەی ناوناوە “کوردستان” ئەمەش لە خۆشەویستی کوردستان و خزمەتکردنی گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهان. شایەنی باسە ئەم فەرهەنگە لە ئێستادا لە کۆگای گوگڵ پلەی بەردەستە و بەکارهێنەرانی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەتوانن سوود لە فەرهەنگەکە وەربگرن و کاری پێ بکەن، بۆ دابەزاندنی فەرهەنگەکە کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکە:
[appbox googleplay kurdistand.ribaz.com]
- چەند وێنەیەکی فەرهەنگەکە:


