جۆراوجۆر
16, ئایار 2012
سالار كه‌مانگر بناسه.
سالار كه‌مانگر به ئینگلیزی (Salar Kamangar) و به فارسی (سالار کمانگر) له ساڵی 1977 له تاران له دایك بووه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای یوتیوبه و جێگری سه‌رۆكی به‌شی ڤیدیۆیه له گۆگڵ.
◄ سه‌ره‌تاكانی ژیانی و خوێندنی
سالار كه‌مانگر له تاران پایته‌ختی وڵاتی ئێران له‌دایكبووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانستی زینده‌وه‌رزانی و به چه‌ندین پاداشت و ڕێزیش له لایه‌ن [زانكۆی ستانفۆرده‌وه]، هه‌وه‌ها نۆیه‌مین فه‌رمانبه‌ر بوو كه په‌یوه‌ندی به گۆگڵه‌وه كرد له دوای ده‌رچوونی له زانكۆی ستارتفۆرد له ساڵی 1998.
◄ پاشماوه‌ی فارس
سالار كه‌مانگر سه‌رۆكی پێشوو و ئه‌ندامی تازه‌ی Meadowood Social Venture به یارمه‌تیدانی PARSA Community Foundation كه كۆمه‌ڵگایه‌كی پاشماوه‌ی فارسی و قۆنتهراتچیهتی و مرۆییه. له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی فارسی له زانكۆی ستانفۆردا ده‌ڵێت من له ناخمه‌وه دڵخۆشم به ڕێكخراوه‌كه و ئه‌و كاریگه‌رییه ئهرێییهی كه هه‌یبوو له‌سه‌ر خوێندنی دوای به‌كالۆریۆسی و له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی PSA-sponsoredـه‌وه گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یی داوه به نرخاندنی پاشماوه فارسییه‌كان.
◄ گۆگڵ
له ڕۆژی 29ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 ڕاگه‌یانرا كه سالار كه‌مانگر كه به‌رپرسی چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌یه شوێنی چاد هێرلهی وه‌كو به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری یوتیوب ده‌گرێته‌وه. له‌پێش ئه‌مه‌دا، سالار كه‌مانگر یه‌كه‌م پلانی كاری بۆ كۆمپانیا دانا و بووه به‌رپرسی به‌شی یاسایی و ئابووری كۆمپانیا. هه‌ر له‌وێه‌وه ئه‌و بوو به ئه‌ندامی دۆزه‌ره‌وه له ده‌سته‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گۆگڵ. ئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا ده‌ستی كرد به به‌ده‌ستهێنانی DejaNews و كردنه‌وه‌ی پاشكۆی گۆگڵ گروپس . پێش ئه‌وه‌ی كه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كی له یوتیوب ئه‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی وێبی گۆگڵ بووه.
سه‌رچاوه http://en.wikipedia.org/wiki/Salar_Kamangar
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!