ئینتەرنێت

بنچینە و توانای تەکنەلۆژیای LTE (نەوەی چوارەم)

1472048490543

تەکنەلۆژیای Long Term Evolution یاخود بە کورتکراوەی LTE، تەکنەلۆژیایەکی باو و بڵاوە بۆ خێراییەکی بەرز لە ڕێگای گواستنەوەی وایفای بۆ هەموو ئامێرە زیرەکەکان یاخود Mobile Data بۆ ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێتەکان، بنچینە کراوە بۆ تۆڕەکان بە تەکنەلۆژیای GSM/EDGE و UMTS/HSPA، ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە زۆرکردنی توانا و خێرایی بە بەکارهێنانی بەستەری جیاوازی ڕادیۆ لەگەڵ چاککردنی تۆڕەکان! ئەم تەکنەلۆژیایە گەشەپێدراوه لەلایەن پڕۆژەی هاوبەشی نەوەی سێیەم 3GPP. تەکنەلۆژیای LTE دەتوانین بڵێین نوێکردنەوەیەکە بۆ ڕێڕەو و گوزەری تۆڕە باوەکان لەوانە GSM/UMTS و CDMA2000 و خێرا گەیاندنیان بە ئامێرە زیرەکەکان.

7655.14402-4g
تەکنەلۆژیاکە بە گشتی لە ناو جیهاندا بە 4G نەوەی چوارەم ناسراوه بەڵام ناتوانین بەوە ڕازی بین کە تەکنەلۆژیاکە یەکێکە لە پێوانە داهێنانەکان بەناو و نازناوی 4Gـی بە خزمەتگوزاری وایفای.

خێرایی LTE بە شێوەیەک بەرزە کە بتوانیت پەڕگەیەک کە گەورەترین قەبارەی هەبێت دابگریت، داگرتنی ۳۰۰ مێگابایت لە چرکەیەکدا، وە بارکردنی پەڕگەیەک بە خێرایی ۷٥ مێگابایت لە چرکەیەکدا!
ئێستا تەکنەلۆژیای LTE بەشێوەیەک بەربڵاوە کە تەنانەت ئامێرە کەم تواناکانیش خاوەن ئەو تایبەتمەندیەن! لە دوای ئەوەی تەکنەلۆژیاکە خێراییەکی یەکجار بەرز دەگوازێتەوە، ئاسانکاریەکیش دەکات بۆ خاوەن ئامێرە زیرەکەکان کە ئەگەر مۆبایلەکانیان یان تابلێتەکانیان هەڵگری تایبەتمەندی LTE بن دەتوانن جگە لەوەی لە ڕێگەی وایفایەوە ئینتەرنێتیان پێ بگات،  لە ناو مۆبایلەکانیان بە Mobile Data لە ڕێگەی سیم کاردی خزمەتگوزاری تۆڕەکانەوە چێژ وەرگرن!

24 ئاب، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498