ئەندرۆید
25, ئاب 2016
نوێترین وەشانی تەختەكلیلی كوردی KurdKey بە فەرمی ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ گەشەپێدەر كارزان كەمال نوێترین وەشانی تەختەكلیلی كوردی KurdKey ڕاگەیاند بە كۆمەڵێك گۆڕانكاری ناوازەوە. ئێستا دەتوانن وەشانە تازەکەی KurdKey دابەزێنن یاخود ئەگەر وەشانە کۆنەکەتان لایە ئەپدەیتی بکەنەوە لە کۆگای گووگڵ پلەی (Play Store)
بۆ نوێ كردنەوە و داگرتن كلیك لەم لینكە بكە
لەم وەشانەدا چی نوێ هەیە؟
- گۆرانکاری لە ڕووکاری کیبۆردەکاندا.
- زیادکردنی تەختەکلیلی sorAni – Farsi – Swedish كە ئیستا دەبێتە 7 زمان
- زیادکردنی بەشی Themes کە کۆمەڵێ رووکار لەخۆدەگرێت بەم نزیکانەش روکاری نوێتری بۆ زیاددەکرێت.

- تەختەکلیلی sorAni بۆ زیادکراوە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێناندا. بۆ نمونە کاتێک دەنوسیت choni ڕاستەوخۆ بۆت دەکات بە چۆنی دوای پەنجەنان بە دووگمەی سپەیس كە نوسینت زۆر بۆ خێراتردەكات.
ڕوونكردنەوەی زیاتر لەسەر نوسینی لاتینی:


سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.