ئەندرۆید
25, ئاب 2016
کۆمپانیای Htc ناوی ئەو مۆبایلانەی ئاشکراکرد کە وەشانی نوگەتیان پێدەگات!

کۆمپانیای HTC تایوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەوەی بڵاوکردەوه کە وەشانی ئەندرۆید نوگەت به زووترین کات بە مۆبایلەکانی Htc 10, Htc m9, HTC A9 دەگات ، شایەنی باسە پێگەی Taiwan tech giant مانگێک لەمەوپێش هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە مۆبایلە ناوبراوەکان وەشانەکەیان پێدەگات، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیا تایوانیەکەوە پشتڕاست کرایەوە و پێشکەشی بەکارهێنەرانی مۆبایلی Htc کرد بە تایبەتی خاوەن ئامێرەکانی Htc 10, Htc One m9, Htc One A9 بەڵکو باشترین هەواڵ بوو بۆیان، ئەمە جریوەکەی کۆمپانیای Htcیە بۆ بەکارهێنەران:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.