ئای ئۆ ئێس
26, ئاب 2016
٥ خۆشترین و بەهێزترین یاریەکان لە جۆری “FPS” تەقەکەری کەسی یەکەم!

یاریکردن بە ئامێرە هۆشمەندەکان چ مۆبایل بێت یاخود تابلێت هۆگرێکى زۆرى هەیە و کۆمپانیاکانیش نەوەستاون لە گەشەپێدانی خۆشترین و بەهێزترین یارییەکان، لەو یاریانەیش کە خاوەن زۆرترین هەوادار بێت ئەو یارییانەیە کە بە شێوەی FPS کاردەکەن وەک شێوەی تەقەکەری کەسی یەکەم، هاوشێوەی ئەم وێنەیەی یاری بەنێوبانگى Modern Combat 5:

ئێمە لێرەدا پێنج خۆشترین و بەهێزترین یارییەکانت پێ دەناسێنین کە خاوەن زۆرترین هەوادارن و زۆرترین داگرتنیان هەیە لە کۆگا تەکنەلۆژییەکاندا، بەڵام بەداخەوە لەبەر بەهێزى و تێچوونیان هەندێکیان بە خۆڕایی نین بەڵام بێ خەم بن چونکە بە خۆڕایی و سەلامەتی بۆمان ئامادەکروون!
فەرموون لەگەڵ ٥ خۆشترین لەو یاریانەى کە بە شێوەى FPS کاردەکەن:
۱ـ oddworld stramgers:

یاریەکی یەکجار بەهێزی کراوە “Open World” بۆ ئامێرە ڤیدیۆیەکانی (Xbox و پلەی ستەیشن) بڵاوکراوەتەوە، تەنانەت بۆ سیستەمی (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس)یش بڵاوکراوەتەوە، خاوەن گرافیکێکی ئامێری یاریە ڤیدیۆیەکانە! بۆ بەکارهێنانی چەکەکەت پێویستە شێوازی بینینی کامێراکەت بگۆڕی بۆ شێوەی FPS کە یاریکەر بە دوو شێوە دەتوانێت یاری بکات وەکو ئەم دوو وێنەیە:

یارییەکە لە کۆگاکاندا نرخی یەک دۆلارە بەڵام لێرەدا دەتوانن تەنها بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەستەری خۆڕایی دایبگن، لەبەرئەوەى پەڕگەى یارییەکە بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى IOS کێشەى هەیە بۆیە ئێمەیش نامانەوێت دایبنێن!
داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەخۆڕایی کە نرخی فەرمی ۱$ دۆلارە:
کرتە لە داگرتن بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی OBB
کرتە داگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە Apk
داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی IOS بە نرخی ۱$ ، کرتە لە داگرتن بکە
۲ـ یاری بەناوبانگ Modern Combat بەشی سێیەم:

وەکو زۆربەتان ئاگادارن Modern Combat بەهۆى گرافیکە ناوازەکەی خاوەن زۆرترین داگرتنە له کۆگاکان و لەبەر بەهێزی یاریەکە زۆربەی بەشەکانی بە خۆڕایی نین، ئێمە لێرەدا بەشی سێیەمی یاریەکەتان بۆ دادەنێین و دەتوانن دایبگرن بە خۆڕایی بۆ هەردوو سیستەم IOS و ئەندرۆید.
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید: کرتە بکە داگرتن بۆ داگرتنی پەڕگەی Obb
کرتە بکە داگرتن بۆ داگرتنی یاریەکە Apk
داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی IOS و چۆنیەتی داگرتنیشی ڕوونکراوەتەوە: داگرتن
۳ـ یاری بەناوبانگSniper Fury:
دەتوانین بڵێین بەهێزترین یاری جۆری نیشانە شکێنی جیهانە! بەهۆی ئەو گرافیکە ناوازە و چەکانەی کە لە یاریەکەدا بەکاربراوە، لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین هەواداری کۆمپانیای GameLoft یاریەکەیان داگرت و باشترین ئەستێرەیان پێدا! یارییەکە بە خۆڕاییە و بۆ هەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەستە.
کرتە لە داگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
کرتە لە داگرتن بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ IOS تێبینی: یاریەکە پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێتە.
٤ـ Deer Hunter 2016:
یەکێکە لە یاریە هەرە بەناوبانگەکان، ساڵانە بەشێکی لێ بڵاو دەکرێتەوە و ئەمساڵیش نوێترین بەشی بەناوی Deer Hunter 2016 بڵاوکرایەوە، گشت بەشەکانى یارییەکە سەرکەوتنێکی یەکجار زۆری بە دەست هێناوە، ئێوە لێرەوە دەتوانن نوێترین بەشى یاریەکە بۆ ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس دابگرن.
کرتە لە داگرتنداگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
کرتە لە داگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی IOS
٥ـ یاریBlitz Brigade:

یاریەکی بە جۆشی خێرا و ئەکشنە و یەکێکە لە بەهێرترین یارییەکانى FPS، چیرۆکى یاریەکە بەکورتى بریتیە لەوەى کە لە گۆڕەپانێکدایت و بە هەڕەمەکی خەڵکانی تر دەپێکیت، لە بەهێزترین یاریەکانی کۆمپانیای GameLoftـە و لە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگاکانە، بەستەرەکانی داگرتنی یاریەکە:
کرتە لهداگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
کرتە لە داگرتن بکە بۆ داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی IOS، تێبینی: پێویستیت بە هەڵی ئینتەرنێت دەبێت
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.