بابەتی گرینگ 27, ئاب 2016

ڤیدیۆ: باسى هەفتە!

BasyHafta

(باسى هەفتە) یەکێکە لە چالاکیە نوێکانى مالپەڕى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى و تێیدا بە شێوەى ڤیدیۆ باس لە گەرمترین بابەتەکانى تەکنەلۆژیاى ئەو هەفتەیە دەکەین و بە پوختى و کورتى تیشکیان دەخەینە سەر، لەمەودوا تۆى فێرخواز دەتوانیت هەموو کۆتایی هەفتەیەک سەیرى باسى هەفتە بکەیت لە مالپەڕەکەمان (ببورن کە بۆ ئەم هەفتەیە تۆزێک دواکەوتین، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی چەند کێشەیەک، لە هەفتەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین بە کاتێکی زووتر دایبنێین).

لە باسى هەفتەى ئەمجارەدا تیشک دەخەینە سەر ٣ بابەت کە وەک گەرمترین بابەتى ئەم هەفتەیە دیاریمانکردوون، ئەوانیش پێشبینى و هەواڵە دزەکارییەکانن سەبارەت بە هەردوو بەرهەمى چاوەڕوانکراو (ئایفۆن ٧ و ئامێرى یارى سۆنى PS4 Slim و PS4 Neo) لەگەڵ دوایین پڕۆەى کەى ئاى تى ئێن بەناوى (فەرهەنگى کوردستان)!

بینەرى باسى هەفتەى ئەم هەفتەیە بن!

بۆچونی تۆ