ئەندرۆید
28, ئاب 2016
دوو لە باشترین ئەپەکان بۆ دوو هێندکردنی ئەپەکانت!

یەکێک لە زۆرترین داواکاری و خواستى بەکاربەرانى مۆبایلە هۆشمەندەکان ئەوەیە کەوا چۆن ئەپەکانیان بکەن بە دوو هێندە، واتە: (کردنەوەى دوو هەژمارى ئەپێکى کۆمەڵایەتى لەسەر یەک مۆبایل)؟ جاری وا هەیە دەمانەوێت چەند هەژمارێکی تۆڕەکانمان بکەینەوە یاخود دوو ژمارەی (واتس ئەپ و ڤایبەر و تانگۆ)ت هەیە و دەتەوێت لە هەمان کاتدا ئاگاداری هەردووکی بیت و کار بەهەردوو هەژمارەکە بکەیت، ئاسانە و لەمەولا دەتوانیت بیکەیت بە دوو هێند بەهۆى ٢ ئەپڵیکەیشنەوە لە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆیددا کە لە خوارەوەدا بە ئێوە ئاشنایان دەکەین.
۱ـ App Cloner:
خاوەن چەندین تایبەتمەندی ناوازەیە و لە کاتی دوو هێند کردندا چەندین دەسەڵاتت پێدەدات، بۆ نموونە گۆڕینی ناوەکەی، یاخوود گۆڕینی ڕەنگ و هەڵگەڕانەوەی ئایکۆنەکان! یان دەسەڵاتی ئەوەت پێدەدات کە ئەپەکە وەکو یاری بناسێنرێت لە سیستەمدا و چەندانی تر!
داگرتن
۱ـ ئەپی Parallel Space:
ئەپێکى پڕۆفیشناڵە بە ڕووکارێکی جوان و خێرا و بەکاربەر دەتوانێت لەڕێگەیەوە ئەپەکان بکات بە دوو هێندە، کاتێک بتەوێت ئەپی فەیسبووک دوو هێند بکەیت، ڕاستەوخۆ مێسنجەری فەیسبووکەکەت بۆ دەکاتەوە و پەیوەست دەبێ پێوەی!
داگرتن
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.