ئەندرۆید
29, ئاب 2016
چۆنیەتی چالاککردنى دۆخی شەو (Night Mode) لە مۆبایلەکانی (نێکسس)دا

لە نوێترین وەشانى سیستەمی وەگەڕخەرى ئەندرۆید کە مەبەستمان وەشانی (نووگەت)ـە، گەشەپێدەرانى گوگڵ هەستاون بە زیادکردنى (دۆخى شەو – Night Mode) بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانى (نێکسس)ى سەر بە گوگڵ، تاوەکو بەکاربەرانى ئەو جۆرە مۆبایلە لە شەودا بەشێوەیەکى باشتر و و بێ زیانتر مۆبایلەکانیان کار پێبکەن، بەڵام لێرەدا مەبەستمانە بڵێین کە ئەم تایبەتمەندیە کەمێک شاراوەیە و چەند هەنگاوێکی دەوێت بۆ چالاککردنى.
لە خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە کە چۆن مۆبایلەکەت بخەیتە دۆخی شەو (Night Mode):
- سەرەتا لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەپی (Night Mode Enabler) دابگرە، یاخوود لەم بەستەرەوە: داگرتن
- پاش ئەوەی ئەپەکەت داگرت بە تەواوی، بە دوو پەنجە بەشی ئاگادارکەرەوە (Notification) بهێنە خوارەوە و کلیک لە ئایکۆنی ڕێکخستن (Setting) بکە، دەقێک دێتە بەردەمت کە نیشانەی زیاد بوونی فلتەرێک لە سیستەمەکەدا دەکات!
- پاشان ئەپی (Night Mode Enabler) بکەرەوە
- ڕووکارێکی سادە دێتە بەردەمت و لە ناوەندی بەشەکە نوسراوی (Enable Night Mode) هەیە و کرتەی لێ بکە.
- کە کرتەت لێکرد ڕاستەوخۆ دەتباتە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکە بەشی (System UI Tuner) نیشان دەدات و دەسەڵاتی ئەوەت هەیە کە On یاخود Off ی بکەیت، تۆ On بکە تاکو مۆبایلەکەت بکەوێتە دۆخی شەوەوە.
- ئێستا کارەکەت بە سەرکەوتویی ئەنجام دا!
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.