ئەندرۆید

شاومی لەم نزیکانەدا مۆبایلی می نۆت ۲ ڕادەگەیەنێت + تایبەتمەندیەکانی بخوێنەرەوە!


Xiaomi-Mi-Note-2-renders-2

لەدوای ئەوەی کۆمپانیای شاومی چینی لەم هەفتەیەدا مۆبایلی (شاومی ڕێد می نۆت ٤)ی ڕاگەیاند و مانەوەی خەڵک لەسەر باس و خواسەکان سەبارەت بەو کۆمپانیایە لەم هەفتەیەدا، هەر لەو پڕوپاگەندانەدا پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا و لە کۆنگرەی IFA لە وڵاتی ئەڵمانیا مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی می نۆت ڕابگەیەنێت.

هەر لەو ماوەیەشدا لە هەندێک سەرچاوەوە وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی مۆبایلەکە پێشان دەدات کە تایبەتمەندیەکان ناوازە و بەرزن، سێ هەرە تایبەتمەندیە بەرزەکانی پڕۆسێسەری ٨۲۱ یان ٨۲۰ دەبێت، هەروەها خۆڕاگریەکی باشی دەبێت لە هەمبەر بەکارهێنان بە پێی وێنەی تایبەتمەندیە پێشبینی کراوەکان بێت بۆ باتری کە دەری دەخات توانستی ۳٦۰۰ میلی ئەمپێری هەیە.
له تایبەتمەندیە دزەکراوەکاندا هاتووە، ڕامی ئامێرەکە ٦ گێگابایت دەبێت کە دەتوانێت زۆرترینفەرمانی مۆبایل جێبەجێ بکات بێ خاوبوونەوە، بە گشتی هەموو تایبەتمەندیە دزەکراوەکان ئەمانەن:

  • بە نوێترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات کە ئەندرۆید نووگەتە.
  • پڕۆسێسەری ٨۲۱ یان ٨۲۰ـی کۆمپانیای کوالکۆم دەبێت.
  • باتری بەتوانستی ۳٦۰۰ میلی ئەمپێر دەبێت.
  • فراوانی بیرگەی ناوەکی ۱۲٨ – ۳۲ گێگا دەبێت بە قەبارەی ڕامی جیاواز بۆ هەر یەکێکیان.
  • ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایت بۆ بیرگە ۱۲٨ گێگا دەبیت، ڕامی ٤ گێگابایت بۆ بیرگە ۳۲ گێگابایت دەبیت.
  • قەبارەی ڕوونماکەی گەورە دەبێت، ٥.٥ یاخوود ٥.۷ ئینج دەبێت.

تایبەتمەندیەکان دزەکراون و پشتڕاست نەکراونەتەوە.

س تایبەتمەندیە دزەکراوەکان: ئەندرۆید ئۆسۆرتی.

29 ئاب، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498