بابەتی گرینگ 31, ئاب 2016

IFA2016: کۆمپانیاى ئەیسەر تەنکترین لاپتۆپى لە جیهاندا ڕاگەیاند!

swift-7-880x495

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیاى (ئەیسەر)ى تایوانى لە کۆنگرەیەکى تایبەتدا و لەمیانەى کۆنگرەکانى IFA2016 لە بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیادا ٤ جۆر لاپتۆپى نوێی ڕاگەیاند کە دانەیەکیان تەنکترین لاپتۆپى جیهانە!

زنجیرە لاپتۆپەکانى کۆمپانیا تایوانیەکە بریتین لە (Swift 1  و  Swift 3  و  Swift 5  و  Swift7) و دانەیەکیان تەنکترینى جیهانە بەناوى (Swift 7) کەوا تەنها ٩،٩٨ ملیمەتر تەنکیەکەیەتى کە ئەمەش تەنکترە لە لاپتۆپى (HP Spectre) کە تەنکیەکەى ١٠،٤ ملیمەترە، بەمەش دەبێت بە خاوەن نازناوى (تەنکترین لاپتۆپ لە جیهان)!

لاپتۆپى (Swift 7) خاوەن تایبەتمەندیەکى بەرزە، ڕوونما(شاشە)کەى ١٣،٣ ئینچە بەڕوونى ١٠٨٠*١٩٢٠ پێکسڵ، هەروەها لاشەکەیشى بەیەک پارچەئەلەمنیۆم دروستکراوە و دوو ڕەنگى هەیە ئەوانیش (ڕەش و زێڕى)، هەرچى باترى لاپتۆپەکەیە وەک ئەیسەر دەڵێت، “تواناى کارکردنى هەیە بۆ ماوەى ٩ کاتژمێر”. 

ئەوەى جێگەى گرنگییە بریتیە لە پرۆسێسەرەکەى کە لە نەوەى حەوتەمە لەجۆرى (Kaby Lake) و بە پرۆسێسەرى Intel Core i5 کاردەکات، کە دوێنێ ئێوارە کۆمپانیاى (Intel) ئەم نەوە نوێیەى پرۆسێسەرى ڕاگەیاند و ناسراوە بەوەى کە کەمترین وزە بەفێرۆ دەبات و چالاکیەکى باشى هەیە!

لەتەک تەنکترین لاپتۆپى جیهان، کۆمپانیاکە ٣ جۆرى ترى لاپتۆپى ڕاگەیاند وەک لەسەرەتادا ئاماژەمان پێدا ئەوانیش بریتین لە (Swift 1  و  Swift3  و  Swift )، لاپتۆپى (Swift 1) خاوەن ڕوونمایەکە بەقەبارەى ١٤ ئینچ و تایبەتمەندیەکانیشى نزمترە لە جۆرەکانى تر، لاپتۆپى (Swift 3) خاوەن تایبەتمەندیەکى ناوەندییە و ڕوونماکەى ١٤ ئینچە و تەنکیەکەیشى ١٨ ملیمەترە، جۆرى کۆتایی واتە (Swift 5) تایبەتمەندییەکانى لە دوو جۆرى پێشووتر بەرزترە و بە پڕۆسێسەرێکى نەوەى حەوتەم کاردەکات و تەکنکیەکەی ١٤،٨٥ ملیمەترە، باتریەکەیشى بەرگەى ١٣ کاتژمێر کارکردن دەگرێت.

 

 

س/ ئەى ئای تى نیوز.

بۆچونی تۆ