ئەندرۆید
31, ئاب 2016
سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلى هۆشمەندى ڕاگەیاند کە تواناى کارپێکردنى کەناڵەکانى تەلەڤزیۆنى هەیە!

ئەمڕۆ کۆمپانیاى (سامسۆنگ)ى کۆری، مۆبایلێکى هۆشمەندى تایبەتمەند نزمى ڕاگەیاند کەوا بە یەکەمین مۆبایل لە جیهاندا دادەنرێت کە تواناى کارپێکردنى کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکانى هەبێت!
مۆبایلى (Galaxy J2 DTV) خاوەن تایبەتمەندیێکى نزمە بەڵام تایبەتمەندیێکى هەیە کەوا هیچ مۆبایلێکى تر نییەتى ئەویش بریتیە لە تایبەتمەندى (DTV Tunner) کەوا بوارە بە بەکاربەر دەدات بۆ سەیرکردنى ئەو کەناڵە نێوخۆییانەى کەوا بەسیستەمى (دیجیتاڵ تى ڤى – DTV) پەخش دەکەن.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکى ٤،٧ ئینچى هەیە لەجۆرى super AMOLED بەڕوونى ٩٦٠*٥٤٠ پێکسڵ، قەبارەى رامەکەیشى ١ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٨ گێگابایتە کە دەتوانرێت زیاد بکرێت تاوەکو ١٢٨ گێگابایت، هەروها مۆبایلەکە بەپرۆسێسەرێکى چوار ناوکى بەخێرایی ١،٣ گێگاهێرتز کاردەکات و خاوەن باتریەکە بەفراوانى ٢٠٠٠ میلى ئەمپێر\کاتژمێر، دەربارەى کامێراى مۆبایلەکەیش کامێراى دواوەى ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، هەروەها پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
شایەنى باشە مۆبایلەکە لە کۆگاکانى وڵاتى فلیپین بەردەستە بۆ داواکارى کڕین بەنرخى ١٥٠ دۆلارى ئەمریکى.

س\ ئەى ئاى تى نیوز.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".