بابەتی گرینگ
1, ئهیلول 2016
کۆنگرەکەی ئەمڕۆی کۆمپانیای سۆنی و ئاگاداربوون لێی

ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۲ بە کاتی وڵاتی ئەڵمانیا و کاتژمێر ۲ بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو نوێترین بەرهەمەکانی نمایش دەکات و کۆنگرەی IFAـی ساڵی ۲۰۱٦ گرێ دەدات.
سەبارەت بە کۆنگرەکە و زانیاری بەردەست، جگە لە مۆبایل چەند ئامێرێکی تر نمایش دەکات بەڵام لە زۆرترین باس و خواستەکانی خەڵک و پێگە جیهانیەکان دوو مۆبایلە نوێیەکەی سۆنیە بە ناوی Xperia X Compact و Xperia XZ وە زانیاریەکانی مۆبایلی Xperia XZ و چەندان زانیاری تر لەسەر کۆنگرەکە لەم بابەتەوە بخوێنەوه (کرتە بکە).
چۆن ئاگاداری کۆنگرەکە بم؟
تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکات و تۆی خوێنەریش دەتوانیت ئاگاداری تەواوی هەواڵ و باسەکانی نێو کۆنگرەکە بیت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و Live Blog
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.